سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی هەینی رێکەوتی 14ی پووشپەڕ، جارێکی دیکە ئێرانی هۆشیار کردۆتەوە کە دەبێ زۆر زۆر ئاگادار بێت. دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری
سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی هەینی رێکەوتی 14ی پووشپەڕ، جارێکی دیکە ئێرانی هۆشیار کردۆتەوە کە دەبێ زۆر زۆر ئاگادار بێت. دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، پێش سەفەرەکەی بۆ نیوجێرسی لەگەڵ هەواڵنێران لە کۆشکی سپی قسەی کردووە، و لە وەڵامی پرسیارێک لە پێوەند بە ئێرانەوە، ووتویەتی: دەیبینین کە لەبارەی ئێرانەوە چی روو دەدات، ئێران دەبێ زۆر زۆر ئاگادار بێت.
ناوبراو هەروەها رۆژی چوار شەممەش لە کاردانەوەیدا لەبەرانبەر قسەکانی حەسەن رۆحانی لەپێوەند بە زیادکردنی رێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم وکەم کردنەوەی بەڵێنەکان لە چوارچێوەی رێکەوتنە ئەتۆمیەکە هۆشیاری داو ووتی کە هەڕەشەکانی ئێران لە کۆتایی دا بەرۆکی خۆی دەگرێت.
تڕامپ لە تویتێکیدا نووسیویەتی: ئێران ئاگاداری هەڕەشەکانت بە، ئەوانە دەتوانن بەپێچەوانەوە و بە جۆرێک گورزتان لێ بوەشێنن کە تا ئێستا هیچ کەسێک گورزی وەهای لێ نەوەشێندرابێ.
لەلایەکی ترەوە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەمان رۆژدا وتبووی کە وڵاتەکەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی دەگەیێنێتە زیاتر لە 3.67لە سەد و هەتا هەر رێژەیەک کە خۆی پێویستی پێی بێت زیادی دەکات.