پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید قادر ره‌حمانپوور

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید قادر ره‌حمانپوور
گۆشه‌ی شه‌هیدان

هیچ گیانێک له‌ لای خودا و خه‌ڵکه‌وه‌ به‌رزتر له‌و گیانانه‌ نین که‌ له‌ پێناو وه‌به‌رهێنانی داری دادگه‌ری کۆمه‌لایه‌تیدا، له‌ کۆخته‌ی گلێنی له‌ش دوورکران، و پاکتر له‌و ئه‌ندامانه‌ نین و نابن که‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنی توخمی سته‌مدا پێکران. چونکه‌ ئه‌وان به‌راستی ئاماده‌ی به‌ جێ هێنانی ئه‌مری گه‌ل و ژیانی دوور له‌ چه‌وساندنه‌وه‌، به‌ قیمه‌تی نه‌بوونی خۆیان بۆ خه‌ڵک ده‌کڕن، ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ مه‌یدانی فیداکاریدا سه‌رکه‌وتوون، ئه‌وانه‌ی که‌ ناوی خۆیان وه‌ک شوره‌ی سه‌ر به‌رد، له‌ دڵی هه‌موو هه‌ژار و چه‌وساوه‌کانه‌دا هه‌ڵ که‌ندووه‌ و یادیان له‌ لاپه‌‌ڕه‌ی ته‌مه‌نی به‌شخوراواندا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و شه‌هیدانه‌ن که‌ به‌ خۆ فیداکردن له‌ پێناو ....

هیچ گیانێک له‌‌‌ لای خودا و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رزتر له‌‌‌و گیانانه‌‌‌ نین که‌‌‌ له‌‌‌ پێناو وه‌‌‌به‌‌‌رهێنانی داری دادگه‌‌‌ری کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تیدا، له‌‌‌ کۆخته‌‌‌ی گلێنی له‌‌‌ش دوورکران، و پاکتر له‌‌‌و ئه‌‌‌ندامانه‌‌‌ نین و نابن که‌‌‌ له‌‌‌ پێناو نه‌‌‌هێشتنی توخمی سته‌‌‌مدا پێکران. چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌وان به‌‌‌راستی ئاماده‌‌‌ی به‌‌‌ جێ هێنانی ئه‌‌‌مری گه‌‌‌ل و ژیانی دوور له‌‌‌ چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ قیمه‌‌‌تی نه‌‌‌بوونی خۆیان بۆ خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌کڕن، ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی فیداکاریدا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوون، ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌ ناوی خۆیان وه‌‌‌ک شوره‌‌‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌رد، له‌‌‌ دڵی هه‌‌‌موو هه‌‌‌ژار و چه‌‌‌وساوه‌‌‌کانه‌‌‌دا هه‌‌‌ڵ که‌‌‌ندووه‌‌‌ و یادیان له‌‌‌ لاپه‌‌‌ڕه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌نی به‌‌‌شخوراواندا ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و شه‌‌‌هیدانه‌‌‌ن که‌‌‌ به‌‌‌ خۆ فیداکردن له‌‌‌ پێناو گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌یاندا ده‌‌‌چنه‌‌‌ ریزی سه‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌وه‌‌‌، جا بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆ تێشوی رێبازی سه‌‌‌ختی شۆڕش ده‌‌‌رسێکی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌کته‌‌‌بی فیداکاران له‌‌‌ گۆڕستانی ساوان فی٠ر بن، روو ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ گوندی قاره‌‌‌مان و شه‌‌‌هید په‌‌‌روه‌‌‌ری ساوان. ناوی ساوان هه‌‌‌ر کاتێک که‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ر زماندا دێت حاڵه‌‌‌تی ته‌‌‌عزیم و رێز به‌‌‌ سه‌‌‌ر هه‌‌‌موو کوردێکی کوردپه‌‌‌روه‌‌‌ردا دێنێ. رێز و کرنۆش بۆ مه‌‌‌کۆی شه‌‌‌هیده‌‌‌کان، بۆ گۆڕستان، بۆ دایکان و باوکانی به‌‌‌جه‌‌‌رگ و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر، بۆ ئه‌‌‌و دایکانه‌‌‌ی که‌‌‌ په‌‌‌ڕه‌‌‌ی جه‌‌‌رگی خۆیان بڕی و پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ شۆڕشی کوردستانیان کرد. بۆ ئه‌‌‌و باوکانه‌‌‌ی که‌‌‌ کوڕه‌‌‌کانیان که‌‌‌ هومێد و ئاره‌‌‌زوویان بوو، به‌‌‌لام کردیاننه‌‌‌ دیاری باره‌‌‌گای کوردستان. 

ئه‌‌‌مجار له‌‌‌ سه‌‌‌ر گڵکۆی شه‌‌‌هید نه‌‌‌مر لاوی جوانه‌‌‌ مه‌‌‌رگ، کاک قادر ره‌‌‌حمانپوور په‌‌‌یمان تازه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ هه‌‌‌ر درێژه‌‌‌ پێده‌‌‌ری رێگای پیرۆزی ئازادیی، گه‌‌‌ل و نیشتمان وسازمانی خه‌‌‌باتین. وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر بریاڕ٠، ئه‌‌‌و بریاڕه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێ کورد ئازاد بێ و کوردستان رزگار بێ سوور بین. شه‌‌‌هید کاک قادر ره‌‌‌حمانپوور له‌‌‌ ساڵی 1339 دا له‌‌‌ گوندی ساوان، له‌‌‌ ناو خێزانێکی کوردی کورد خۆشه‌‌‌ویست دا هاته‌‌‌ دونیاوه‌‌‌، بارودۆخی ژیانی هه‌‌‌ژارانه‌‌‌، شه‌‌‌هید قادری قایم و به‌‌‌ بڕشت و خۆڕاگر بارهێنا بوو، بیری ئازاد بوون له‌‌‌و بارودۆخه‌‌‌ی، که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستان ته‌‌‌یدا ژیاوه‌‌‌، وه‌‌‌ وه‌‌‌ک کۆت و زه‌‌‌نجیر، هالاوه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ست و پێی دانه‌‌‌دانه‌‌‌ی ئه‌‌‌ندامانی کۆمه‌‌‌لانی کورده‌‌‌واری، هانیدا بێته‌‌‌ ناو ریزی پڕ له‌‌‌ شانازی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌بات  و به‌‌‌ هه‌‌‌موو تواناوه‌‌‌ خزمه‌‌‌تی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی بکات. شه‌‌‌هید قادر له‌‌‌ به‌‌‌هاری ساڵی 1360دا چه‌‌‌کی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی خه‌‌‌باتی له‌‌‌ شان کرد و که‌‌‌وته‌‌‌ مه‌‌‌یدانی شه‌‌‌ڕ و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێی راسته‌‌‌وخۆ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ  داگیرکه‌‌‌رانی کوردستان، له‌‌‌ مه‌‌‌ودای پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تیدا شه‌‌‌هید قادر نمونه‌‌‌ی ئازایه‌‌‌تی و پاکی و له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌خۆیی بوو، به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ده‌‌‌یتوانی بۆ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی فیداکاری بکات، شانازی ده‌‌‌کرد. بڵێسه‌‌‌ی تفه‌‌‌نگی شه‌‌‌هید قادر له‌‌‌ هه‌‌‌موو شه‌‌‌ڕه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ و شوێنه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان، چیا و ده‌‌‌رو دۆڵی روون ده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌، شه‌‌‌هید قادر یاریده‌‌‌ده‌‌‌ر و خۆشه‌‌‌ویستی هه‌‌‌ڤالانی بوو، له‌‌‌ سه‌‌‌ر وه‌‌‌فاداری به‌‌‌ رێبازی خه‌‌‌بات و مافی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی هه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ش وای کرد که‌‌‌ له‌‌‌ ناو کۆمه‌‌‌لانی خه‌‌‌ڵکدا خۆشه‌‌‌ویستیه‌‌‌کی تایبه‌‌‌ت بۆ خۆی به‌‌‌ده‌‌‌ست بێنێ. شه‌‌‌هید قادر له‌‌‌ رۆژی 27ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی 1361دا له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی جاده‌‌‌ی بانه‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌سوورانی نزیک زێویه‌‌‌ به‌‌‌ گولله‌‌‌ی دوژمنانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان پێکرا، وه‌‌‌ پاش ساڵێک و چه‌‌‌ند مانگ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌ل و رێبازه‌‌‌ پڕ له‌‌‌ شانازییه‌‌‌که‌‌‌ی  شه‌‌‌هید کرا و گیانی پاکی پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ گه‌‌‌ل و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی کرد و بۆ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ مالئاوایی له‌‌‌ هاوریزانی کرد و ئیدامه‌‌‌ی رێگاکه‌‌‌ی بۆ ئه‌‌‌وان به‌‌‌ جێ هێشت. 

(( یادی هه‌‌‌موو کات له‌‌‌ دڵمان دایه‌‌‌ و قه‌‌‌ت له‌‌‌بیرمان ناچێته‌‌‌وه‌‌‌ ))


8 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید قادر ره‌حمانپوور

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید قادر ره‌حمانپوور

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران