نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێ: لە ئێستادا کاناڵێکی پێوەندی لەنێوان ئێران و ئامریکادا بوونی نیە. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرە
نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێ: لە ئێستادا کاناڵێکی پێوەندی لەنێوان ئێران و ئامریکادا بوونی نیە. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا رۆژی سێشەممە ۱٨ی پوشپەڕ، دژکردەوەی خۆی لە بەرانبەر راپۆرتێک لەبارەی چاوپێکەوتنی دەسەڵاتدارانی هەردو وڵات لە هەولێر نیشان داوە.
برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئێران، بە کاناڵی هەواڵدەری ئەلعەرەبیە، کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی جێگیرە، وتووە: ئێران بە دەیان جار پێشنیاری وتووێژ و گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی لەلایەن ئامریکای رەد کردۆتەوە و لە ئێستادا هیچ کاناڵێک بۆ پێوەندی لەنێوان ئێران و ئامریکادا نیە .
دۆناڵد ترامپ کە ساڵی رابڕدو لە رێکەوتنی ناوکەیی کە لەکاتی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما تۆمار کرابوو هاتە دەرەوە، و خوازیاری وتووێژی نوێ بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی بەربڵاوتر و بە وتەی دۆناڵد ترامپ باشتر لە رێکەوتنە پڕ لە هەڵەکەی رابڕدوو بوو.
ترامپ وتویەتی ئامادەیە بەبێ هیچ پێش مەرجێک لەگەڵ رژیمی ئاخوندی وتووێژ بکات. مایک پەمپێئۆ ،وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ۱۲ مەرج و داواکاری بۆ گۆرانکاری لە کردەوەکانی رژیمی ئاخوندی راگەیاندوە، کە زۆرێک لە بابەتەکانی بەرنامەی ناوکەیی و موشەکی تا هێرشی سایبری و دەستێوەردان لەناوچەکە لەخۆ دەگرێت .
برایان هۆک لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعەرەبیە ،تەئکیدی کردە سەرئەوەی کە رژیمی ئاخوندی دەبێ کردەوەکانی خۆی بگۆڕێ ،هەروەها رژیمی ئاخوندی بە هۆکاری هێرش و هەڕەشەکانی زۆربەی قاڕەکانی جیهان لەقەڵەم دا و دەڵێت:رێکەوتنی نوێ دەبێ هەموو هەڕەشەکانی سەرئاشتی و ئاسایش لە خۆ بگرێت .