ئاتینا دائێمی چالاکی مەدەنی، سزای 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئاتینا دائێمی چالاکی مەدەنی، سزای 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
هەواڵدەری هێرانا: گوڵڕۆخ ئیبراهیمی ئیریایی،زیندانی سیاسی پێشوو و ئاتینا دائێمی، چالاکی مەدەنی، کەلە زیندانی ئەوین دا راگیراون، لەپێوەند بەو دۆسیەیەی کە لەکاتی گیرانەکەیاندا لەدژیان ساز کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە هەر یەک بە 3ساڵ و7مانگ زیندانی کاتی و 2 ساڵ بێبەش کراون لە ئەندام بوون لە گروپ و حیزبەکان.
دانیشتنی دادگا و پێڕاگەیشتن بە تاوانەکانی ئەم دو هاووڵاتیە، لەرێکەوتی 28ی جۆزەردان لە بەشی 26ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرپەرەستی قازی ئیمان ئەفشاریبەوە بەڕێوە چوو.
ئاتینا دائێمی، لە ئێستادا لە زیندانی ئەوین خەریکی تەواو کردنی ماوەی زیندانیەکەیەتی، و گوڵڕۆخ ئیریایی لە خاکەلێوەی ساڵی پار بە تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی وبە دانانی کەفالەت بۆ ئەم دۆسیەیە لە زیندان ئازاد کرا.