سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 25ی پوشپەر، 4 بەندکراو بە تاوانی کوشتن لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دراون.
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 25ی پوشپەر، 4 بەندکراو بە تاوانی کوشتن لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دراون.
ئەم بەند کراوانە رۆژی پێشووتر بۆ جێ بەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هێرانا،ئۆرگانی هەواڵدەری کۆمەڵێک چالاکی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی سێشەممە 25ی پووشپەڕ، 4 بەندکراو لەزیندانی ورمێ لە سێدارەدراون، ناسنامەی بەندکراوە ئیعدام کراوەکان"(هێمن بناوەند)خەڵکی پیرانشار،(ئیمان محەممەدی)کوڕی رەسووڵ، محەممەد عارف(جیهانگیر)نەجەفیان لە بەشی 3-4،وخالید رویان لە بەشی 14ی زیندانی ورمێ"یە.
جێی باسە کە هێمن بناوەند لە ساڵی 93وە بەتاوانی کوشتن لە زیندانی ورمێ راگیراوە.ئیعدامی ئەم چەند کەسە تا کاتی دروست کردنی ئەم هەواڵه لە لایەن بەشەکانی پەیوەندیدار رانەگەیەندراوە.
بە پێی هەواڵی ئۆرگانە نێودەوڵەتیەکان،ئێران بەپێی رێژەی دانیشتوانی و رادەی ئیعدامی هاووڵاتیانی، پلەی یەکەمی لە جیهاندا هەیە. پە پێی هەواڵی ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی چالاکانی مافی مرۆڤ، لە ئێران لەماوەی یەک ساڵدا واتە (سەرەتای ژانویەی 2018تا 20ی دێسامبری 2018) بە لانی کەمەوە 236 هاووڵاتی لە سێدارە دراون و 195کەسی دیکەش حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرکراوە.
لە کۆی ئیعدام کراوەکاندا، ئیعدامکردنی 6منداڵی تاوانبار، جێ بە جێ کردنی 13حوکمی لە سێدارەدان لەبەرچاوی خەڵک دا بوونیان هەبووە.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە زیاتر لە 72لە سەدی ئەو ئێعدامانەی جێ بەجێ کراون لە ئێران لەلایەن دەوڵەت یان دادگاکانەوە بڵاو نابێتەوە کە بە قسەی خۆیان بە ئیعدامێکی شاراوەی دەزانن.