حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
رۆژی سێشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد بە ناوی ”مەلێحە ساڵحیان“ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجی کراوە.
مەلێحە ساڵحیان خەڵکی میاندواو بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جیبەجێ کراو.