ئافرەتانی شۆڕشگێر!
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
ئافرەتانی شۆڕشگێر!
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
نۆ ساڵ بەر لە ئێستا، رێبەی لێوەشاوە و زانا و فیداکاری نەتەوەکەمان جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کورودستانی ئێران، ئەم جیهانەی بەرەو مەنزڵی ئەبەدی بەجێهێشت.
لەدەستدانی ئەو رێبەرە مەزنەی کوردستان خەسارەتێکی قەرەبوونەکراوە بۆ خەباتی رزگاریخوازانە دژی رژیمی ئاخوندی و خەبات بۆ وەدیهێنانی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان بوو.
مێژووی خەبات و تێکۆشانی مامۆستای نەمر لە کۆماری کوردستانەوە دەستی پێکرد و هەر ئەو ئەزموونەش داهێنانی دامەزرانی رێکخراوێکی بە فکر و بۆچوون جیاواز لە باقی هێز و لایەنەکانی تری خستە ناو بیر و زەینی مامۆستا،و توانیان بە پێکهێنانی سازمانی خەبات ی کوردستان، خەتێکی نوێی فکری و موبارەزاتی لە جوڵانەوەی رزگاریخوازانە و دژی دیکتاتۆری زیاد بکەن، و خەڵکێکی زیاتر راکێشی تێکۆشان و هەوڵ بۆ ئازادی و دیموکراسی بکەن. مامۆستا لە ماوەی زیاتر لە 60 ساڵ خەبات و تێکۆشان بەوپەری دڵسۆزی و فیداکاریی و راستگۆیی لاپەرەکانی مێژووی تێکۆشانی خۆی پڕ کردەوە و بە چاوخشاندنێک بەسەر ئەو مێژووە پڕ لە سەرفرازیە، دەتوانین ئاستی کاریزما بوونی ئەو رێبەرە چازانە مەزندە بکەین.
مامۆستا بردنە پێشەوەی شۆڕشی کوردستانی خستە پێش هەموو بایەخ و لایەنەکانی ژیانی و لەئازیزترین کەسەکانی نرخی دا، هەموو پێگە و داهات و بوون و نەبوونی خستە پێناو خزمەت بە گەل و بردنە پێشەوەی ئەو ئامانج و مەبەستانەی بە دڵەوە باوەری پێیان بوو، و دلسۆوزانە و راستگۆیانە کاریانی بۆ کرد و لە پێناوی ئەو ئامانجە پیرۆزانە قوربانی یەکجار گەورەی دا.
مامۆستا کانگاێک بوو بۆ لێوە فێربوون و ئەزموون و هێما و سونبوڵی سداقەت و پاکی و تێکۆشانی راستەقینە بوو. نوێبوونەوە و دەستپێشخەری بۆ ئالوگۆر و وەرچەرخانی گەورە لە تایبەتمەندییە دیارەکانی مامۆستای هەمیشە زیندوو بوو، لەماوەی تەمەنی موبارەزەی دا چەندین دەستپێشخەری بەرچاوی کرد کە بە قازانجی سازمان و بردنەپێشەوەی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەوەی نەتەوەیی بوو.
لەناو هەموو تایبەتمەندییەکانی دا گرینگ و بایەخی مامۆستا بۆ بەشداری ژنان لە سەفی خەبات و تێکۆشان و بە خەمەوە بوونی بەرێزیان بۆ مافەکانی ئافرەتان ، ئەو لایەنەیە کە هەموو تاکێکی کورد دەبێ شانازیی پێوە بکات و لێوەی فێر بێ. مامۆستا بە کردەوە باوەری بە مافەکانی ئافرەتان هەبوو و هەمیشە لەراست هەوڵ و تێکۆشان و زەمینەسازی بۆ بردنە پێشەوەی دۆزی رەوای ئافرەتان بە مشوور بووە.
جێگەی خۆشیە کە نیشانەکان و تەحلیل و شرۆڤەی دۆخی ئێران باس لە نزیکبوونەوەی وەدیهاتنی بەرهەمی رەنج و خەباتی چەندین ساڵەمان دەکات و رژیمی ئێران لە خراپترین دۆخی چوار دەیەی رابردووی دایە، و ئەستەمە بتوانێ وا بەئاسانی بە سەر قەیرانەکانی دا زاڵ بێ، هەر ئەو دۆخەش دەخوازێ هەموو پێکهاتە و جەریانە سیاسیەکان لە پێناو بەکریزی و تەبایی زیاتر تێبکۆشن و خۆیان بۆ هەر جۆرە وەرچەرخانێک ئامادە بکەن.
رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای بەرز راگرتنی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دلتەزینی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد، بەڵێن و وەفا نوێدەکەینەوە کە لەسەر رێباز و رێچکە و قوتابخانەی بەرێزیان لەسەر خەباتی خۆمان بەردەوام بین و تا وەدیهێنانی سەرجەم مافە رەواکانمان لە تێکۆشان نەوێستین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
رێکخراوی ئافرەتان