کوردستانیانی نیشتمانپەروەر!
خەباتگێڕانی رێی رزگاری نەتەوە و نیشتمان!
دۆست و ئەندامانی دڵسۆزی رێبازی مامۆستا شێخ جەلال حسێنی
کوردستانیانی نیشتمانپەروەر!
خەباتگێڕانی رێی رزگاری نەتەوە و نیشتمان!
دۆست و ئەندامانی دڵسۆزی رێبازی مامۆستا شێخ جەلال حسێنی
نۆساڵ لەوەپێش و لە 30ی پووشپەڕی 1389ی هەتاوی، مامۆستا سەید جەلالی حسێنی یەکێک لە رێبەرانی نەتەوەیی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە دوای زیاتر لەدواى 65 ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناو رزگاری کورد و کوردستان دا، بەداخەوە لە 30ی پوشپەر کۆچی دوایی کرد و رێ و رێبازەکەی بە کورد و رێبوارانی سازمانی خەبات سپارد. مامۆستا شیخ جەلال حسێنی، لە هەڕەتی مێرمنداڵیەوە بە هۆی هەستی خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ نەتەوەکەی بووە ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف و وەک کوردێکی دڵسۆز لە کۆماری کوردستاندا دەوری بینی، لە دوای کۆماری کوردستانیش هەمیشە هومێدوار بوو بە سەرهەڵدانەوەی شۆرش لە کوردستان بۆ وەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکان و بەرەنگاربوونەوەی رژیمی پاشایەتی.
مامۆستای نەمر، هەمیشە پشتیوانی خەڵکی زەحمەتکێش و بەشمەینەتی کوردستان بووە و ئەوەندەی بۆی کراوە هەوڵی داوە دژی هەموو زوڵم و زۆرێک بوەستێتەوە، لە راپەڕین و رابوونە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستانی ئێران، پشتیوانی شۆرشگێڕان بووە و هەروەها بە شێعر و پەخشان و نووسین هەستی خۆی بۆ نیشتمان و نەتەوەو ئازادی دەربریوە و هەمیشە تێکۆشاوە بۆ هاتنە دیی ئازادیی و دادگەری لەو سەردەمەدا کە زوڵم و زۆری خانەوادەی پەهلەوی وەڵاتی لە خەڵکەکەی کردبووە زیندان، جەماوەری ئێران راپەرین و خرۆشان، مامۆستا وەک پێشەوا و رێبەرێک لە شاری بانە و شارەکانی دیکەی کوردستان، پێش جەماوەر کەوت و سەرکرایەتی راپەرینی لە کوردستان گرتە ئەستۆ و تا روخانی یەکجاری رژیمی شا درێژەی بە ئەرکی پیرۆزی رێبەری جەماوەر دا. لە دوای روخانی دەسەڵاتی شا و بە دەسەڵات گەیشتنی خومەینی، مامۆستا لە شاری بانە شۆرایەکی بۆ بەرێوەبەری کار و باری خەڵک دامەزراند و کاری جیددی بۆ رێکخستنی هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستن و پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان کرد. لەکاتی وتووێژەکانی نێوان کورد و نوێنەری حکومەتی نوێ لە ئێران، مامۆستا سەید جەلال یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەی مەهاباد و بۆ وتووێژ لەگەڵ داریوشی
فروهەر و هەیئەتەکەی. مامۆستا شێخ جەلالی نەمر لە کاتی بشێویەکانی شاری سنەدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەر و رێکەوتن لەگەڵ حکومەت، یەکێک بوو لە رێبەرانی کورد بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی روویاندابوو و لە رێکەوتن لەگەڵ تاڵەقانی و دانانی ئیبراهیمی یونسی بە پارێزگاری سنە دەوری کاریگەری بینی.
مامۆستا و رێبەری پایەبەرزی نەتەوەکەمان، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا شێخ عزەدین و مامۆستا عەبدولرەحمانی زەبێحی لە ساڵی 1358ی هەتاوی، هەوڵی دامەزرانەوەی تەشکیلاتێکی نەتەوەیی و نیشتمانیاندا، بەڵام بەهۆی هەندێ کێشە لەلایەن نەیارانەوە پێکهاتنی ئەو تەشکیلاتە سیاسیە کە گەلێک گاریگەریی لە سەر ڕەوتی روداوەکان دەبوو سەری نەگرت، لە دوای گەرانەوەی عەبدولرەحمانی زەبێحی بۆ عێراق و بێ سەرووشوێن بوونی، مامۆستا شێخ جەلال لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتیە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی هاوڕێی، دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدینیان دامەزراند و لە چوارچێوەی ئەو دەفتەرەدا کاروچالاکی سیاسی و پێشمەرگانەیان دەکرد.
لەکاتی کێشەی نێوان دەرەبەگ و رەعیەتەکانی ناوچەی دیواندەرە و تیلەکۆ دا، مامۆستا سەید جەلال بە بەردەوامی هەوڵی چارەسەر و هێورکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی دەدا بۆ ئەوەی ئەو کێشانە لەو دۆخەدا لەلایەن رژیمی تارانەوە کەڵکیان لێوەرنەگیرێ و نەتوانن لەو رێگەوە درز و کەلێن بخەنە نێو ریزەکانی گەلەوە. لەدوای ئەوەی رژیمی خومەینی کەوتە بیانووگرتن و هەڕەشە بۆ سەر گەلی کورد، مامۆستا شار بە شار و ناوچە بە ناوچەی کوردستانی ئێران بەتایبەت بەشی باشوور، دەگەرا و بە گرتنی کۆروکۆبوونەوە و میتینگ جەماوەری لە رووداوەکان و ئەگەرەکان و سیاسەتەکانی رژیمی نوێ ئاگادار دەکردەوە.
لە دوای رووداوەکانی ساڵی 1358ـــ 1359ی هەتاوی، مامۆستا سەید جەلال لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێ و هاوبیر و کەسایەتیە دیارەکانی کوردستان بیریان لە دامەزرانی تەشکیلاتێکی سیاسی ئەوتۆ کردەوە کە بتوانن زۆرترین رێژەی خەڵکی تێدا رێکبخەن بە مەبەستی بەرةنگاربوونەوەی هێزەکانی رژیم و پێشخستنی بزوتنەوەی کوردستان و هێنانەدیی ئاوات وگەیشتن بە مافە بنەڕەتیەکانی نەتەوەکەمان، هەر بۆیە لە پێنجی خەرمانانی 1359ی هەتاوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی دامەزراند کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرش و پەلاماری هێزە دژە مرۆییەکانی رژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان. مامۆستای نەمر وەک سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی و پەلاماری نەیارانی نێوخۆیی، زۆرترین ئەرکی گرتەئەستۆ و بە ماڵ و گیان و بەو پەڕی دڵسۆزی و فیداکاریەوە درێژەی بە خەبات دا. لە کاتێکدا یادی نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالی حسی٠Žنی رێبەری فیداکار و کەم وێنەی نەتەوەی کورد دەکەینەوە، کە رێبازەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە گەشەدایە و لە باکوور بۆ باشوری کوردستانی ئێران خاوەن پێگەیەکی بەرین و پتەوی جەماوەریە و پۆل پۆل کوڕان و کچانی نیشتمان رووی تێدەکەن و درێژە بە خەبات بۆ رزگاری کوردستان لە پیناو وەدیهێنانی مافە بنچینەییەکانی نەتەوەی کورد دەدەن. سازمانی خەبات لە هەرکاتێکی دیکە شێلگیرانەتر و بە جیددیەتی زیاترەوە لە پێناو هێنانەدیی ه٠Šواو و ئاواتەکانی مامۆستای نەمر کار دەکا و بۆ سەرخستنی سیاسەت و بەرنامە شۆرشگێڕیەکانی تێدەکۆشێ و کار لەسەر پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی و کۆکردنەوەی هەموو هێز و وزەکان بۆ رزگاری نەتەوەو ونیشتمان دەدات، ئەو هەنگاوانەشی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێ.
یاد و ناوی مامۆستا سەید جەلالی حسی٠Žنی رێبەری خەڵکی و راستگۆ و دڵسۆز و ف٠Šداکاری نەتەوەکەمان بەرز و پیرۆز بێ.
هەر شەکاوە بێ ئاڵای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی کورد و ئازادیخوازان لە ئێران دا.
کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.