ئێوارەی رۆژی هەینی 28ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 19/7/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلا
ئێوارەی رۆژی هەینی 28ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 19/7/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات، بە ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن کاک شۆڕشی حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاکی شەهیدان راگەێندرا و و دواتریش سرودی (ئەی مامۆستای شۆڕش و خەبات) لە لایەن کۆری هونەری سازمانی خەبات پێش کەش کرا.
پاشان داوا لە بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کرا کە پەیامی سەرکردایەتی بەو بۆنەوە پێش کەش بکات. بەرێزیان لەووتارێکدا تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی بەرزی کەسایەتی مامۆستای نەمر و بە ئاوردانەوە لە کەسایەتیە دەگمەنەکەی مامۆستا باسی چەندین وێستگەی گرینگی ژیانی جەنابی مامۆستای کرد. بەرێز نورانی فەرد لە قسەکانی دا ووتی: ئێمە وەک نەتەوەی کورد خاوەنی دەیان و سەدان رێبەری مەزنین کە هەر کامەیان بە نۆرەی خۆیان دەور و نەخشیان لە پێشخستنی دۆزی رەوای کورد بینیوە. مامۆستا شێخ جەلال حسێنی ئەو رێبەرە کاریزما و کارەکتەرە درەوشاوەیە بوو کە توانی لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆی باشترین نمونەی کەسێتی بەرز پێش کەش بکات.مامۆستا هەم توانی گوڵبژێرێک لە باشترین و مرۆڤانەترین و عادیلانەترین بنەماکان بۆ تێکۆشانی لەرێی ئازادی بکاتە سەرلەوحەی ژیانی، و لەوەش گرینگتر هەموو ئەو بنەما و باوەرانە بخاتە باری جێبەجێکردن و عەمەلەوە و کاریان پێ بکات، و تێچووی زۆر گەورەشیان لە پێناو بدات. لێبڕاوی و فیداکاریی و بەخشندەیی و سداقەت و پاکی و عەداڵەت تەوەری وێرای زانایی و بڕشت و بەرێوەبەری ئەو تایبەتمەندییانە بوون کە کەسایەتی کەم وێنەی مامۆستای شکڵ پێدابوو و تێکەڵاوی ئەو تایبەتمەندییانە، مێژویێکی لێوانلێو لە شانازی لەسەر دەستی جەنابی مامۆستای لێ خوڵقاوە و بەرهەمەکەی قوتابخانەیێکە کە هەموو ئەو بایەخ و بەها نەتەوەیی و مرۆڤانەیەی تێدا دەوترێتەوە و درێژەی پێدەدرێ.
مامۆستا لە پێناو بنەما و هەڵوێستە نەتەوەییەکان و پاراستنی ئەو بایەخ و بڕوایانە هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد و بە پێشکەش کردنی جگەرگۆشەکانی نرخی پاراستنی بنەماکانی دا، هەموو پێگە و سامان و پلەی بەرزی ناو کۆمەڵگای خستە خزمەت پێش خستنی دۆزی رەوای نەتەوەکەی و ئەو ئوسولە بەرزانەی تا دوایین هەناسەی ژیانی درێژە پێدا و هەرگیز پاشەکشەی لێنەکردن. لە بەشێکی تری وتەکانی دا وێرای ئاماژە دان بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و ئێران باسی دوایین ئالوگۆرەکانی پێوەندیدار بە وەڵاتی ئێران و بەرپرسیارەتیەکانی هێزی ئۆپۆزسیونی کرد و وێرای باسی هەر دوو سیناریۆی ئەگەری شەر و ئەگەری سازانی ئەمریکا و ئێران سیاسەتی سازان و موماشاتی بە سیاسەتێکی شکست خواردوو زانی و هەنگاو نانی چەند حیزبی کوردستانی لەو مەسیرە بە هەڵەێکی زەق و ئیستراتیژی لێکدایەوە و تاکە چارەسەر بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی وەڵاتی ئێرانی داگرتووە بە یەکریزی ئۆپۆزیسیون و هەنگاو نان لە رێگەی رووخان و هەولدان بۆ لەناوبردنی رژیمی ئاخوندی و هاتنە سەرکاری دەسەڵاتێکی خەڵکی و دیموکراتیک زانی.
لەدوای ووتەکانی بەرێز نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، پەیامی رێکخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی رێبەرایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوی ئافرەتانەوە پێش کەش کرا، و هەوەرها پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز کاک سارۆ حسێنی، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان پێش کەش کرا . مامۆستا فەرهاد برادۆستی لە نۆیەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا شیعرێکی بەو بۆنەوە هۆنیبوویەوە کە پێش کەشی کرد و بوو بە جێگەی سەرەنجی ئامادەبووانی رێورەسمەکە . لە ناوئاخنی رێورەسمەکە چەندین شیعر و پەخشانی بە پێز لە یادی مامۆستای نەمر پێش کەش کرا. رێورەسمەکە بە سرودێکی شۆڕشگێرانە لە لایەن کۆری هونەری سازمانی خەبات کۆتایی پێ