یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری کۆمیتەی سویسی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری لۆزان

بەشداری کۆمیتەی سویسی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری لۆزان
هه‌واڵنێر ئارێز

ئێواره‌ی رۆژی شەممە ٢٠ ی ژولای ٢٠ ١٩ بەرامبەر بە ٢٩ی پووشپەڕی  ١٣٩٨ له‌ شاری لۆزان و به‌بۆنه‌ی یادی ٩٦ ساڵه‌ی په‌یمانه‌ شومه‌که‌ی لۆزان گردبونه‌وه‌یه‌کی ....

ئێواره‌‌‌ی رۆژی شەممە ٢٠ ی ژولای ٢٠ ١٩ بەرامبەر بە ٢٩ی پووشپەڕی  ١٣٩٨ له‌‌‌ شاری لۆزان و به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی یادی ٩٦ ساڵه‌‌‌ی په‌‌‌یمانه‌‌‌ شومه‌‌‌که‌‌‌ی لۆزان گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری له‌‌‌لایه‌‌‌ن نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕێکخراوه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان و کوردانی سویسه‌‌‌‌وه‌‌‌  پێکهێنرا. کومیته‌‌‌ی سویسی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌شداری له‌‌‌و گردبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌دا کرد و ئه‌‌‌و په‌‌‌یمانه‌‌‌یان پرۆتێستۆ‌  و مه‌‌‌حکومکرد.

لەو گردبوونە جەماوەریەدا هەیئەتکی کومیتەی سویسی سازمان کە بریتی بوون لە بەرێزان کەیوان ئازەرپوور و محەمەد رەحمانی بە هەڵگرتنی ئاڵای سازمانی خەبات و کوردستان بەشدار بوون و بەبۆنەی نەوەد و شەشەمین ساڵرۆژی پەیمانی لۆزانەوە رق و بێزاری خۆیان بۆ واژۆکەرانی ئەو پەیمانە دربڕی کە بە هۆیەوە گەلی کورد بێ بەشکرا لەو مافانەی که‌‌‌ لە پەیمانی سێڤەردا بۆی لەبەر چاو گیرابوو.

لە ساڵی ١٩٢٣ ، کۆنفرانسێک لە لایەن وڵاتانی (بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سربیا، کرواتیا، سلوانیا و تورکیا) لە شاری "لۆزان لە سویسرا" بەسترا، مەبەست لە بەستنی  کۆنفرانسەکە کە بە (پەیمانی لۆزان) ناوی دەرکرد، داڕشتنەوەی سەرلەنوێی قەوارەی سیاسی و جوگرافی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، پاش ئەوەی مستەفا کەمال ئەتا تورک، سەرۆک و دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیا، بە هەوڵی دیبلۆماسی و پاڵپشتی یەکێتی سۆڤیەتی جاران توانی (پەیمانی سیڤەر) هەڵبوەشێنێتەوە.

پەیمانی لۆزان، ئەو پەیمانەیە کە کوردستانی گەورەی بۆ جاری دووەم لە دوای  شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤ ی  نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی بە سەر چوار پارچە دابەشکردەوە و بوو بە ژێر دەستەی دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان.

لەو رۆژەدا بە بڕیارێک، خاکی کوردستان و تێکرای دانیشتوانەکەی لە نێوان هەر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا دابەشکرا. پارچەی پێنجەمی کوردستانیش کەبە کوردستانی سوور ناسراوە، کەوتە ژێر دەستی یەکێتی سۆڤێیەتی پێشوو کە ئێستا بە ئە‌رمەنستان ، ئازربایجان ، گورجستان و تورکمەنستان ناسراون.








5 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کۆمیتەی سویسی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری لۆزان

بەشداری کۆمیتەی سویسی سازمان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری لۆزان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران