یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کاک بابەشێخ حوسێنی: هەر جۆرە وتووێژ و موزاکرەیەک بە زیانی ئامانجی شەهیدان وگەلی کوردە

کاک بابەشێخ حوسێنی: هەر جۆرە وتووێژ و موزاکرەیەک بە زیانی ئامانجی شەهیدان وگەلی کوردە

شیلان محەممەدی: لە سەر کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە بزوتنەوەی کوردستان، رووداوی ئێران و جیهان، وتووێژێکمان لەگەڵ بەرێز کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات

کاک بابەشێخ حوسێنی: هەر جۆرە وتووێژ و موزاکرەیەک بە زیانی ئامانجی شەهیدان وگەلی کوردەسازدانی دیمانه‌‌‌ی خه‌‌‌باتمیدیا له‌‌‌لایه‌‌‌ن خاتوو شیلان محمدی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات کاک باباشێخ حسینی لە سەر چه‌‌‌ندین پرسی تایبەت بە بزوتنەوەی کوردستان، رووداوی ئێران و جیهان. ده‌‌‌قی دیمانه‌‌‌که‌‌‌ دیمانه‌‌‌که‌‌‌ لێره‌‌‌ بخوێنه‌‌‌وه‌‌‌.. 


کاک بابەشێخ سەرەتا سوپاستان دەکەین کە ئەو دەرفەتەتان پێداین بۆ ئەم چاوپێکەوتنە. 


محەممەدی: پرسیاری یەکەمی ئێمە ئەوەیە، بەگشتی دۆخی رژیمی ئێران وەک گەورە دوشمنی کورد لە ناوچەکە چۆن دەبێ؟ 


باباشێخ حسینی: سڵاو لەئێوەی بەڕێزو هاونیشتمانیانی تێکۆشەرو تێکڕای هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، و سڵاو درود بۆ رەوانی پاکی مامۆستا سەید جەلال حوسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات کە ئەمساڵ یادی نۆهەمین ساڵی کۆچی دوایی بەرز رادەگرین. 

لە پێوەند بە وەڵامی پرسیارەکەتان، وەک ئاشکرایە رژیمی دەسەلاتدار لە ئێران لە ئێستادا لەگەڵ چەندین کێشەی گەورەی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی بەرەو ڕووە. 

لە لایەک باڵەکانی دەسەڵات بە سەرهەڵدانی کێشەکان لەگەڵ ئامریکا یەکتر تاوانبار دەکەن، باڵی خامنەیی هێرش دەکاتە سەر باڵی ڕۆحانی و بە ناو میانەڕەو کە ئەوان بوونە هۆی پاشەکشەی ڕژیم لە هەڵوێستە جیددیەکان لە بەرانبەر ئامریکادا، لە بەرانبەریشدا باڵی بە ناو میانەڕەو باڵی توندڕە و بناژۆخواز تاوانبار دەکەن کە کاریگەریان هەبووە لە سەر هەلومەرجەکەو تووش بوونی ڕژیم بە قەیران لەگەڵ ئامریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی(غەربی). بێگومان ئەو کێشەیە گەلێک گەورەیەو تێکڕای دەسەڵاتداری ئێرانی گرتۆتەوە. لە لایێکی دیکە هەلومەرجی نالەباری ئابووری و دابەزینی نرخی دراو و ئەرزی ئێران و هەروەها گرانی و بێکاری، نەبونی دەرفەتی کارو لە هەموو گرینگتر رێگەگرتن لە فرۆشی نەوت و ئابلۆقەی قورسی ئابووری لە سەر دەسەڵاتی ئێران و دانانی ناوی ئۆرگان و ناوەندەکانی دەسەڵات لە لیستی ترۆریستی و بە تایبەت سپای پاسداران وەک کۆڵەکەو ئەهرومێکی سەربازی، ئابووری، ئەمنیەتی و دەیان کێشەی دیکەی ناوخۆیی بوونە هۆی ئەوە کە دەسەڵاتداریی لە ئێران کەوتۆتە ناو قەیرانی زۆر گەورە کە زۆر زەحمەتە بتوانن چارەسەریان بکەن. 

هاوکات باس کردنی ویستی شەرخوازانەی دەسەلات و سوور بوون لە سەر پەرەپێدانی توانای مووشەکی و هەروەها بەردەوام بوون لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکان و هەڕەشە بۆ سەر ئەمنیەتی کەشتیەکان لە کەنداوی فارس وبە گشتی لێدانی تەپڵی جەنگ و دەستێوەردان لە کاروباری ووڵاتان، لە لایەکی دیکەوە نارەزایەتی چین و توێژەکانی خەڵک، خوێندکاران، کرێکاران و جوتیاران بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژەیان هەیەو لە گەرمەی ئەو ناڕەزایەتیانەدا دروشمی توند دژی کاربەدەستان و تێکڕای پێکهاتەی ئەو حکومەتە دیکتاتۆرە دووپات دەکرێنەوە، و بە تێکڕا جەماوەر خوازیاری ڕوخانی ئەو دەسەلاتە خوێن ڕێژەن. 

 محەممەدی: زۆر کەس ئەو ساڵ بە ساڵی رووخانی رژیمی ئێران لێکدەدەنەوە و پێیان وایە رژیم ناتوانێ لەژێر ئەم فشارانەدا خۆبگرێ و لە ئەنجامدا دەروخێ، ئێوە داهاتووی ئەو رژیمە چۆن دەبینن؟

باباشێخ حسینی: بەپێ‌ هەڵسەنگاندنەکانی شارەزایانی سیاسی و بەپێی‌ بەراوردی شارەزایانی دۆستمان لە ناوخۆی ئێران و هەروەها بە لە بەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە نالەبارو ئاڵۆزەی ڕژیم تووشی هاتووە، بێگومان ئەوەمان پێدەڵێن کە ڕژیمی ئاخوندی بەرەو لە ناوچوون و ڕوخانی یەکجاری هەنگاو هەڵدەگرێ‌. بەڵام نابێ‌ ئەو ڕاستیەش لەبەرچاو نەگرین کە لەگەڵ فشارە سیاسی، ئابووری ، ناوخۆیی وهەروەها دەرەکیەکان، و لە هەمانکاتدا یەکگرتوویی و یەکدەنگی هێزو لایەنەکانی ئێرانی و کوردستانی ویەکگرتوویی جەماوەرو سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی هەمەلایەن لە هەموو شارو ناوچەکانی ئێران و کوردستان زەرورەتێکی حەتمیە بۆ زوتر هاتنە دیی ڕوخانی ڕژیمی سەرکوتگەر لە ئێران. 


محەممەدی: سیاسەتی سنووردارکردنی دەستێوەردانی رژیم لە وەڵاتان تا چەند توانیویەتی کاریگەری هەبێ و دەخاڵەتی رژیم لە وەڵاتان سنووردار بکات؟ 

باباشێخ حسینی: پێم وانیە فشارە جیهانیەکان تا ئێستا ڕێگەیان لە دەستێوەردانەکانی ڕژیم لە کاروباری وڵاتان گرتبێ‌، بە تایبەت کە دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی و ناردنی ئینقلابی خومەینی بۆ وڵاتانی ناوچەکە یەکێکە لە بەرنامەکانی دەسەڵاتداری ئێران و تا ئەو دەسەڵاتە لە ئێراندا بەردەوام بێ‌، سیاسەتی دەست تێوەردان و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت و جیهان بە گشتی بەردەوام دەبێ‌. 

محەممەدی: بەشێک پێیان وایە گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر رژیم کاریگەری لەسەر خەڵک دادەنێ‌ و ژیانی خەڵکی تاڵ کردووە و ئەو کاریگەریەی لەسەر دەسەڵات نیە، ئێوە ئەم بابەتە چۆن دەبینن؟ 

باباشێخ حسینی: بەرپرسی یەکەمی تێکرای ئازارەکانی خەڵک، حاکمیەتی ئێرانە. زیاتر لە چل ساڵە ئەو دەسەڵاتە بۆتە هۆی ماڵویرانی، گرانی، بێکاری و دەیان کێشەی دیکە. لە ئێستاشدا کە ئابڵوقە ئابوریەکان بۆ سەر ڕژیم و ناوەندەکانی ئابوری ئەو دەسەڵاتە پەرەی ستاندوە، لەگەڵ ئەوەی کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵک بە تێکڕا هەبوە، بەڵام ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن تێکڕای ئەو قەیرانانەی کە لە ئێراندا هەن ببەستنەوە بە ئابڵوقە جیهانیەکان کە لە ڕاستیدا ئەو ئابڵوقانە تەنیا دەسەڵاتداری و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی کردۆتە ئامانج. بێگومان دابینکردنی کەل و پەل و دەرمان و پێداویستیەکانی ڕۆژانەی خەڵک لە چوارچێوەی ئابلۆقە سەپێندراوەکاندا نیە، بەڵام دەسەڵاتداران وەک هەمیشە لە ڕزگارکردنی دەسەڵاتەکەیاندان ئامریکاو وڵاتانی دیکە بە بەرپرسی قەیرانە ناوخۆییەکان و کێشەی ئابووری لە ئێران دەناسێنن. شتێکی حاشاهەڵنەگرە کە سەپاندنی ئابڵوقەکان کاریگەری زۆری لەسەر پێکهاتەی ڕژیم دروست کردوەو دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە بە ڕادەیێک بەو ئابلۆقانە نیگەرانن کە ئامادەن بۆ کەم کردنەوەیان هەر جۆرە ڕێگەیەک بگرنە بەرو هەموو جۆرە ئیمتیازێک بدەن بە وڵاتانی جیهانی و وڵاتانی ڕۆژئاوایی. 

محەممەدی: پێوەندی ئەحزابی کوردستانی ئێران لەم هەلومەرجەدا لە چ ئاستێکدایە؟ 

باباشێخ حسینی: ساڵێک و چەند مانگ لەوەپێش بە هەوڵی سازمانی خەبات و دوو لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و هەروەها دوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران دامەزرا. پێکهاتنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر چەند بنەمای سەرەکی وەک، خەبات بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئێران و ڕەدی ووتوێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دژی کوردو دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێران، هەروەها تێکۆشان بۆ هێنانەدیی حکومەتێکی دیموکرات و سێکۆلار لە ئێران و گەیشتنی گەلی کورد بە مافەکانی لە چوارچێوەی ئێراندا، لە خاڵە سەرەکیەکانی پێکهاتنی ناوەندی هاوکاری بوو. بەڵام بەداخەوە دوولایەنی دیموکرات و دولایەنی کۆمەڵە پشتیان لە پڕنسیپ و بڕیارە سەرەتاییەکان کردو بوونە هۆی هەڵوەشانەوەی ناوەندی هاوکاری، ئەو ناوەندەی کە بەو پڕنسیپانەی باسم کردن دامەزرا بوو. ئەو کارە بووە هۆی لاواز بوونی هەلومەرجی پێکەوە کار کردن بەو شێوەی کە فرە رەهەندو هەمەلایەن بێ‌. 

بێگومان ئەو هەلومەرجی هاوکاری و یەک دەنگی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان وەک پێویست نیە، بەتایبەت لە شێوەی هەڵوێست و میکانیزم و ئیستراتیژی گەلێک جیاوازی و لێک دوورکەوتنەوە هەیە. 

محەممەدی: بۆچی سازمانی خەبات لە ناوەندی هاوکاری کشایەوە، دەکرێ بە روونی ئیشارە بە هۆکانی بکەن؟ 


باباشێخ حسینی: سازمانی خەبات هەولێکی بەرچاویدا بۆ پێکهاتنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ،بێگومان بونی ئەو ناوەندە جێگەی دڵخۆشی بوو. هومێد دەکرا ببێتە مایەی یەکیەتی و تەبایی گشتی لە کوردستانی ئێراندا بەڵام بەداخەوە کارو ئامانجەکانی بە لاڕێدا برا. 


بڕیار بوو ناوەندی هاوکاریی، لە سەر بنەمای تەوافقی پێنج لایەنی پێکهێنەری ناوەند بەڕێوەبچێ‌ و هیچ بڕیارێک بە زۆرینە تێ‌ نەپەڕێندرێ‌. هەروەها بڕیار بوو ئەو ناوەندە سیاسەت و هەڵوێستەکانی بە دوور لە ووتوێژ و دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتی ئێران بێ‌، بەڵام لە دوو کۆبونەوەکانی کۆتایی، مەبەستم ئەو کۆبونەوانە کە نوێنەرانی سازمانی خەبات تیایاندا بەشدار بوو باسی ووتوێژ لەگەڵ ڕژیم و چەند باسی دیکەی دوور لە بنەما سەرەتاییەکانی پێکهاتنی ناوەند هێندرابوونە ناو باسەکانی کۆبونەوە. هەرچەند نوێنەرانی سازمانی خەبات هەوڵی زۆریاندابوو کە کاری ناوەندو بەرنامەکانی وەک ئەوە بێت کە هەر لە ڕۆژانی سەرەتا لە سەری ساغ ببونەوە، بەڵام وەک دیار بوو ئەو چوار لایەنەی دیکە هەم بنەما سەرەتاییەکانیان پێشێل کرد و هەم جارێکی دیکە دڵیان بە ووتوێژو موزاکرە لەگەڵ رژیمی ئێران خۆش کرد و کارێکیان کرد ناوەندی هاوکاری لە ناوەندێکی فرەچەشنەو فرە لایەنیەوە ببێتە ناوەندی چوار جەریان کە لە ڕاستیدا هەر چواریان بە دوو خەت و دوو بەرنامە دەژمێردرێن و دەناسرێن نەک چوار. 


محەممەدی: ماوەیەک لەوە پێش چەند حیزبی کوردستانی ئێران لە ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی ئێران وتووێژیان هەبووە، سازمانی خەبات ئەم هەنگاوەی رژیم و ئەو لایەنانە چۆن دەبینێ؟ 

باباشێخ حسینی: پێشەکی، هەر جۆرە ووتووێژێک لەگەڵ ئەو ڕژیمە بە زیانی ئامانجی شەهیدان وگەلی کوردو لە بەرانبەریشدا خزمەتە بەو دەسەڵاتە ملهوڕەو ئاخوندان کەڵکی لێ‌ وەردەگرن بە ئامانجی درێژکردنەوەی تەمەنی رژیمەکەیان. 

بێگومان لەم هەلومەرجەدا دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەر هۆیەک و ڕێگەیەک کەڵک وەردەگرن بۆ کەم کردنەوەی فشار و مەترسیەکان لەسەر خۆیان. لە ئێستادا کە ئامریکاو زۆربەی ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر ئەو ڕژیمەدا وێستاون، و ئامریکا قورسترین ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی خستۆتە سەر حکومەتی ئێران و مەودای مانۆڕی بۆ ئەو حکومەتە کەم کردۆتەوە، دەسەڵاتدارانی ڕژیم هەوڵ دەدەن دەروو بۆ خۆدەرباز کردن لەو فشارانە بدۆزنەوە کە یەکێک لەو هەوڵانەی رژیم ئەو بە ناو ووتووێژەیە کە لەگەڵ چوار لایەن لە ووڵاتی نۆڕوێژ ئەنجامی داوە. 

محەممەدی: راتان لەسەر کۆنگرەی ناودارانی کورد کە لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لە سنە بەرێوەچوو، چیە؟ 

باباشێخ حسینی: ئەو نمایشە فریوکاریێکی دیکەی دەسەلاتی ئێران بوو بەرانبەر بە خەڵکی کورد. ئاشکرایە کە ئەو کارە بێجگە لە گالتەجاری ناتوانێ ناوێکی دیکەی لێ‌ بندرێ‌. بێگومان نە کۆنگرە بوو،وە نە ناوداری کوردی لێ‌ بوو. 

محەممەدی: ماوەیەک لەوەپێش هەندێ کێشە لە نێوان پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و دوو لایەنی دیموکرات لە هەڵگورد دروست بوو، ئەو کێشەیە بە کوێ گەیشت؟ 

باباشێخ حسینی: دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات چوو بوون بۆ قەندیل بە مەبەستی ڕێگە خۆش کردن بۆ دانانی بنکەیەک لەوێ،‌ بەڵام بە گەیشتنیان کەوتبونە بەر هەڕەشەی پێشمەرگەی دوو لایەنی حیزبی دیموکرات. هەر چەند هەوڵدرا کە ئەو کێشەیە لە ڕێگەی دانیشتن و ووتووێژ چارەسەر بکرێ،‌ بەڵام بەداخەوە ئەوان سووربوون لەسەر هەڕەشەکانیان کە بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی و بۆ دوور کەوتنەوە لە شەڕ لەسەرەتادا ئاگادارێکی بە پەلەمان بڵاو کردەوە، و دوایەش داوا کرا پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ئەو شوێنە بە جێ‌ بێڵن. 


محەممەدی: ئایا ناردنی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بۆ هەڵگورد، نیشانەی ئەوەیە سازمانی خەبات بەرنامەی دەست پێکردنەوەی خەباتی پێشمەرگانەیە یان هەر هەنگاوێکی سنووردار و دانانی بنکە بووە لەو ناوچەیە؟ 

باباشێخ حسینی: بوونی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە هەر شوێن و ناوچەیەک بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغی داهاتوو، ناردنی بێشمەرگە بۆ قەندیل ئامادەکاریە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی سازمانی خەبات بۆ قۆناغی داهاتوو.


5 ساڵ و 1 مانگ و 8 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاک بابەشێخ حوسێنی: هەر جۆرە وتووێژ و موزاکرەیەک بە زیانی ئامانجی شەهیدان وگەلی کوردە

کاک بابەشێخ حوسێنی: هەر جۆرە وتووێژ و موزاکرەیەک بە زیانی ئامانجی شەهیدان وگەلی کوردە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران