بەپێی هەواڵێک کە شیرکەتێکی بەدواداچوونی نەوت هەڵگرەکان خستویەتیە بەر دەستی رادیۆ فەردا، رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کریاری ئێران لە نەوت هەڵگڕەکانی لەنگەر گرتوو ل
بەپێی هەواڵێک کە شیرکەتێکی بەدواداچوونی نەوت هەڵگرەکان خستویەتیە بەر دەستی رادیۆ فەردا، رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کریاری ئێران لە نەوت هەڵگڕەکانی لەنگەر گرتوو لە کەنداوی فارس یا دەوروبەری،لە مانگی ژانویەی پێشوو،،گەیشتۆتە 56 ملیۆن بۆشکە نەوت،بە پێی ئاماری شیرکەتی بەدواداچوونی نەوت هەڵگرەکان، کپلێر،رێژەی پاشەکەوتی نەوتی بێ کڕیاری ئێران لە نەوت هەڵگرەکان بە پێی یەکەم رۆژەکانی مانگی مەی (سێ مانگ پێش) کە ئامریکا لێخۆشبوونی نەوتی بۆ کریارانی ئێران وەستاند،دوو بەرانبەر بووە.جگە لە پاشەکەوتی نەوت لە دەریادا، ئامارەکانی کپلێر پیشانی دەدا کە ئێران لە ئێستادا 55.5 ملیۆن بۆشکە نەوتی دیکە لەدامەزراوەی ووشکی ناوخۆیی یا دەرەوە(دامەزراوەی دالیان و جینجوو چین)پاشەکەوت کردووە کە لەچاو سێ مانگی پێش،۱۱ملیۆن بۆشکە نەوت زیادی کردووە.
ئێران تەنیا لە مانگی پێشوودا 3ملیۆن بۆشکە نەوت لە دامەزراوەی جینجۆ چینی پاشەکەوت کردووە.کپلێر دەڵێ ئێران چی دیکە نەوت هەڵگری وەهای نیە بۆ پاشەکەوت کردنی نەوت.بەڵام هێشتا لە ووشکی دا دەتوانێت نەوتی زیاتر پاشەکەوت بکا.وردەکاری ئامارەکانی کپلێر پیشانی دەدا رێژەی تڕانزیتی ئێران لە بازاڕە نێودەوڵەتیەکان نزیکەی 2.8ملیۆن بۆشکە نەوت لە مانگی مەی پار(کاتێ کە ئامریکا لە بەرجام هاتە دەرەوە) کەمی کردووە.