لەماوەی مانگی ژوئیەدا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، یان بریندار کراون.
لەماوەی مانگی ژوئیەدا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، یان بریندار کراون.
بەپێی راپۆرتێک کە ناوەندی هەواڵدەری هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠ ١٩ دا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و کوردستان کوژراون یان بریندار کراون، کە زیاتر لە ٩٢٠ªی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزاتمیەکانی رژیم بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی کوژران یان برینداربوونی کۆڵبەران:
تەقەی راستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٢٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
کارەساتی سروشتی: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە ٤٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ورمێ: ٢١ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٧ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار).