رۆژی چوارشەممە 9ی گەلاوێژ، خەزێنەداری ئامریکا محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشی گەمارۆکانەوە.
رۆژی چوارشەممە 9ی گەلاوێژ، خەزێنەداری ئامریکا محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشی گەمارۆکانەوە.
کارناسان دەڵێن: ئەم خستنە ناو لیستەی گەمارۆکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتێک، نمونەیەکی بێ پێشونەیە. ئەم بارودۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە رژیمی ئاخوندی تا چ راددەیەک لەناو گۆشەگیرکردنی جیهانیدا نقوم بووەو هیچ رێگەیەکی هاتنەدەرەوەی نیە.
هەروەها دەرخەری ئەوەشە کە هەموو هەوڵەکانی دەزگای فریوی ئاخوندی و لابیە مماشاتگەرەکان، ئەوانەی دەیانهەوێ وا نیشان بدەن کە گوایە لایەنێک لە رژیمدا( کە زەریف نیشاندەری ئەوە) بوونی هەیە و جێگەی وتوێژە، بەتەواوی بێ کاریگەر و سوتاوە و رژیم ئیتر توانایی هیچ جۆرە مانۆرێکی شەیتانانەی لەو بوارەدا نەماوە.
ئەم بارودۆخەش زیاتر نیزامی ئاخوندی لە خاڵی مەرگ و لەناوچوونی کۆتایی لەلایەن لێدانی کوشندەی راپەرینەکانی خەڵک نزیکتر کردۆتەوە.