هەواڵدەری بلۆمبێرگ رۆژی سێشەممە 8ی گەلاوێژ، لە سەردێری بابەتێکیدا نووسیØ› ئوروپا و ئامریکا پێویستە لەبەرانبەر هەڵس و کەوتە خراپەکانی رژیمدا یەکگرتووانە هەنگاو ه
هەواڵدەری بلۆمبێرگ رۆژی سێشەممە 8ی گەلاوێژ، لە سەردێری بابەتێکیدا نووسیØ› ئوروپا و ئامریکا پێویستە لەبەرانبەر هەڵس و کەوتە خراپەکانی رژیمدا یەکگرتووانە هەنگاو هەڵێنن.
لەو سەرووتارەدا هاتووەØ› وڵاتە ئوروپاییەکان کە نیگەرانی خۆیان لەبەرانبەر هەنگاوی دزینی نەوت هەڵگرێکی بریتانیای دەربریوە، بۆ پارێزگاری کردن لە کەشتیە بازرگانیەکانی خۆیان لە تەنگەی هورمز لە کەنداوی فارس، هەڵویست، دەگرن.
ئەو هەواڵدەریە لەم سەرووتارەدا هەنگاوی ئوروپاییەکانی بە دەسپێکێکی جیگەێ هیوا زانی،بەڵام پێی وایە کە بۆ کەمکردنەوەی هەڵس و کەوتە خراپەکانی رژیم و پارێزگاری کردن لە کەشتیەکان لە ناوچەکەدا، پێویستی بە هەوڵێکی نێونەتەوەیی هەیە و ئەو جۆرە هەوڵەش، پێویستی بە بەشداری هێزی دەریای ئامریکایە.