دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەناوەکانی حەمدی ئەختەرکاوان، و شاهۆ ئەختەرکاوان، پاش گیرانیان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراون.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەناوەکانی حەمدی ئەختەرکاوان، و شاهۆ ئەختەرکاوان، پاش گیرانیان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراون.
هەواڵدەری کوردپا: رۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، "حەمدی ئەخترکاوان" خەڵکی گوندی "بڵبەر" لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
"شاهۆ ئەخترکاوان" حەوتووی رابروو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو.
ئەم دوو لاوە مەریوانییە پاش دەسبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەپێوەند بە چارەنووسی ئەم دوو لاوە کوردە لەبەردەستدا نییە.