جان بۆڵتن راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی فاکس نیوز، تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە رژیمی ئێران هەر لە بنەرەتەوە ناشەرعیە.
جان بۆڵتن راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی فاکس نیوز، تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە رژیمی ئێران هەر لە بنەرەتەوە ناشەرعیە.
ناوبراو هەروەها ووتی کە رژیمی ئێران هەر لەکاتی رۆناڵد ریگانەوە لە ساڵەکانی 1980بە رژیمێکی ناشەرعی و هۆکاری پەرەگرتنی ترۆریست ناسێندراوە، زەریفیش بڵینگۆی ئەم رژیمە بووە و وەکوو چاوبەستێک یان کڵاوبەردارێک هەڵسوکەوتی کردووە و دەیکا.
هەر دەقەیەک ساویلکەیەک لەدایک دەبێ، ئەو ساویلکەییە لە ئامریکادا دەدۆزێتەوە و ناچار بە قەبوڵکردنی بەرجامی ساڵی 2015ی دەکات.
زەریف دیپلۆماتکار نیە، کەسێکی فێڵباز و فریوکارە، گەمارۆی ناوبراو هەنگاوێکە کە ئامریکا هەڵیگرتوە و پیشانی دەدا کە زەریف چیدیکە کەسێکی قانوونی نیە.
ئەو بۆچوونەی کە دەڵێت زەریف لایەنی بەردەنگی جیددی ئامریکایە شتێکی ساختەیە، بڕیاردەری سەرەکی ئێران خامنەییە، زەریف تەنیا بڵینگۆیەکە.