حوکمی سێدارەی مێرمنداڵێکی خەڵکی سونقوڕ کە لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە هۆی کوشتنی کەسێکەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
حوکمی سێدارەی مێرمنداڵێکی خەڵکی سونقوڕ کە لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە هۆی کوشتنی کەسێکەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی ”حەمید ئەوسەتی“ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
حەمید ئەوسەتی لە دایکبووی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٧٤ی هەتاوی و خەڵکی گوندی “سفید زەنگوور”ی سونقوڕ و کولیایی بووە کە بەهاری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە هۆی کوشتنی هاوڕێیەکیەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و ماوەی ٦ ساڵە کە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان راگیراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: حەمید لەگەڵ هاوڕێیەکی، لەگەڵ کەسێکی دیکە کە گێچەلی بۆ خۆشکی حەمید ساز کردبوو، ببوە دەمەقاڵەیان و دواتر حەمید چەقۆیەکی لێدابوو و کوژرابوو. حەمید دوای دەستبەسەر کران لەلایەن دەزگای دادوەریی سونقوڕەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.