هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ژمارەیەک خۆفرۆش دەرحەق بە رۆڵەکانی کوردستان!

یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ژمارەیەک خۆفرۆش دەرحەق بە رۆڵەکانی کوردستان!

عەلی بەهرامی
ئەو قسە راست و بەجێیە کە دەڵێ مرۆڤە رەند و ئازاو چاونەترسەکان زۆرجار لەلایەن کەسانی ترسەنۆک و نەفس نزم و خوێریلەوە فرسەتیان لێ هێنراوەو لە بەین برا

عەلی بەهرامی
ئەو قسە راست و بەجێیە کە دەڵێ مرۆڤە رەند و ئازاو چاونەترسەکان زۆرجار لەلایەن کەسانی ترسەنۆک و نەفس نزم و خوێریلەوە فرسەتیان لێ هێنراوەو لە بەین براون. بە درێژایی شۆرشی گەلی کورد داستانی زۆری لەو چەشنەمان بینیوەو بیستوە.
لە مانگی پووشپەڕی ١٣٦٥ی هەتاوی بەبڕیارێک، تیمێک کادری لێوەشاوەو پێشمەرگەی قارەمانی سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستانەوە بۆ بارەگای سەرکردایەتی سازمان لە کوردستانی عێراق گەرانەوە. ئەو پێشمەرگانە لە رێگەی گەڕانەوەدا و لە کاتێکدا ئاودیوی کوردستانی گەرمێن دەبن، دەکەونە بۆسەی ژمارەیەک چەکدار کە خۆیان بە هێزی سەربازی حکومەتی عێراق دەناسێنن، بەو ناوەوە خۆ لەو تیمە پێشمەرگەی سازمانی خەبات نزیک دەکەنەوەو پێشمەرگەکان کە دەبینن جلوبەرگی عەسکەری عێراقیان لەبەرە، چەکەکانیان دادەنێن. لە دوای دەست بەسەرکردنیان بەجێی بنکەی عەسکەری بەعس لە باسنێ، بەرەو شاری بانەیان دەبەن و تەحویل بە هێزە داگیرکەرەکانی رێژیمی ئێرانیان دەدەنەوە و لەوێدا بۆیان دەردەکەوێ کە ئەوانە هێزە بەکرێگیراوەکانی حیزبی دەعوەو بزوتنەوەی ئیسلامی بوون کە بە ناوی دیفاع لە خەڵکی عێراق و کوردستان و دژایەتی حیزبی بەعس، خەریکی خۆفرۆشی و گوێ لە مستی رێژیمی ئێران بوون. ئەو خائینانە لە ماوەی کارکردنیاندا زۆرترین دژایەتی هێزە ئازادیخوازەکانی دژبەری رێژیمی ئێرانیان دەکرد و لەو چوارچێوەدا توانیان چەندین تاوانی لەوجۆرە دەرحەق بە هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ئێران بخولقێنن کە بۆ هەمیشە وەک لاپەڕەیەکی رەش لە مێژووی پر لە خەیانەتیان تۆمار کراوە.
لە دوای دوو ساڵ شکەنجە و ئازاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە، رژیم لە دوای ئەوەی شکستی هێنا لەبەرامبەر ورەی بەرز و پۆڵایینیان و زیندانیان کردبووە سەنگر و مەتەرێزی بەچۆکداهێنانی هێزەکانی رژیم، بە فتوای خومەینی و لە هاوینی 1367دا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە رۆلە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی ئێران و کوردستان، لەسێدارە دران و ئەو قارەمانانە بەو پەڕی شەهامەتەوە بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشتن.
ئەو شەهیدە سەربەرزانەی سازمانی خەبات بریتین لە: شەهید عەبدوڵڵا هەمزە، شەهید خەلیل جەعفەری، شەهید غەفوور ئەحمەدی، شەهید تاهیر قادری و شەهید حەسەن سەلیمی.
ئەو رۆڵە فیداکار و چاونەترسانەی سازمانی خەبات و کوردستان لە ماوەی بەندکرانیاندا لە بەرانبەر ئازار و شکەنجەکانی جەللادان زۆر مەردانە خۆراگریان کرد و تا دوا هەناسە وەکوو شاهۆ، نەکەرۆز و ئاربەبا سەربەرزانە مقاومەتیان کرد، کە داستانی خۆراگری و قارەمانی ئەو شێرەکوڕانەی سازمانی خەبات بووە وێردی سەر زار و زمان.
لە یادی ٣٣ ساڵەی ئەو پیلانە تاوانکاریە دژ بە رۆلە قارەمانەکانی کوردستان، مەرگ و نەمان بۆ خۆفرۆشان و گوێ لە مستانی حیزبی دەعوەو بزوتنەوەی ئیسلامی و درود و سڵاوی بێ پایان بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدە سەربەرزانەی سازمانی خەبات و تێکڕای شەهیدانی رێگەی رزگاری کورد و کوردستان.


5 ساڵ و 3 مانگ و 16 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ژمارەیەک خۆفرۆش دەرحەق بە رۆڵەکانی کوردستان!

یادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ژمارەیەک خۆفرۆش دەرحەق بە رۆڵەکانی کوردستان!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران