ئەمرۆ دوشەممە رێکەوتی 14ی گەلاوێژی 98، مامۆستایانی خاوەن کار و مامۆستایانی خاوەن مافی وانەوتنەوە، ئەمرۆ بۆ رۆژی دووەم بە بەردەوامی بۆ نارەزایەتی دەربرین لەبەرا
ئەمرۆ دوشەممە رێکەوتی 14ی گەلاوێژی 98، مامۆستایانی خاوەن کار و مامۆستایانی خاوەن مافی وانەوتنەوە، ئەمرۆ بۆ رۆژی دووەم بە بەردەوامی بۆ نارەزایەتی دەربرین لەبەرانبەر بەرێوەنەبردنی یاسای وەرگرتنی ئەو مامۆستایانەی مافی وانەوتنەوەیان هەیە، لە کۆمەڵێک لە شارەکانی ئێران و کوردستان دەستیان دایە گردبوونەوە و خۆپیشاندان. جێی باسە کە ئەو گردبوونەوانە لە هەریەکە لە شارەکانی تاران، ئەهواز، ئیسفەهان، تەورێز، کرماشان، سەری هەڵداوە. ئەو مامۆستایانە لە هەریەکە لەو شارانەدا بە بەدەستەوە گرتنی کۆمەڵێک تراکت و وتنەوەی دروشمی جیاواز وەکØ› مامۆستای گیراو دەبێ ئازاد بکرێ، هاوار لەدەست ئەو هەمووە ناعەداڵەتیە، نە دزی و نە زیللەت، ئەوەیە دروشمی میللەت، نارەزایەتیەکانیان دەربریوە. ئەو گردبوونەوە و نارەزایەتیانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 13ی گەلاوێژ لەلایەن زیاتر لە هەزاران مامۆستای خاوەن مافی وانەوتنەوە و مامۆستایانی خانەنشین لە سەرانسەری وڵاتدا سەری هەڵدا، بۆ نارەزایەتی دەربرین لەبەرانبەر مافی دانەمەزراندنیان.