سکرتێری ستادی بەرەنگاربونەوەی مەوادی موخەدیر، بە ئاماژەکردن بەو لێکۆڵینەوانەی کە لە چوارچێوەی ئێعتیادی خوێندکاران و هۆکارەکانی پەنابردنی ئەو چینە بۆ بەکارهێنان
سکرتێری ستادی بەرەنگاربونەوەی مەوادی موخەدیر، بە ئاماژەکردن بەو لێکۆڵینەوانەی کە لە چوارچێوەی ئێعتیادی خوێندکاران و هۆکارەکانی پەنابردنی ئەو چینە بۆ بەکارهێنانی مەواد، ووتی: بەشێکیان یەکەم هۆکاری بەکارهێنانی مەوادیان وەک بێ زیانبوونی مەواد زانیوە، هۆکاری دووەمیش بەهۆی زۆرلێکردنی هاوتەمەنەکانیان و ئەوانیش بۆ ئەوەی کەم نەهێنن، دەچنە ناو ئەو کۆمەڵەوە.
هۆکاری سێیەمیش، مەواد وەک هۆکارێکی سەرگەرمی ناوی هێنراوە، ئەوانەی کە دەیانزانی مەوادی موخەدیر خراپ و ئێعتیاد هێنەرە، بەڵام وایان بیرنەکردۆتەوە کە بە یەکجار بەکارهێنان موعتاد دەبن، بۆیە پێویستە بڵێن کە ئەوە رێگایەکە گەرانەوە لێی زۆر ئەستەمە.