دەزگای قەزایی رژیم حوکمی قرتاندنی دەست و پەنجەی بەسەر چەند بەندکراوێکدا سەپاند.
دەزگای قەزایی رژیم حوکمی قرتاندنی دەست و پەنجەی بەسەر چەند بەندکراوێکدا سەپاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هێرانا: لە دۆسیەیەکی دزیدا، حوکمی وەک قرتاندنی دەست، پەنجە و قەمچی بە سەر حەوت کەسی بەندکراودا سەپاندووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە یەکێک لە بەندکراوەکان حوکمی قرتاندنی دەست، یەکێکی دیکە قرتاندنی پەنجەکانی دەستی راستی و پێنج بەندیی دیکە وێرای ئەو سزایانە بە تێکڕا 370زەربە شەللاقیان بەسەردا سەپاوە، حوکمی قرتاندنی دەستی یەکێک لەو کەسانە لە دادگای باڵای رژیم تەئکید کراوە.
ئەم راپۆرتە هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە، سزای قرتاندنی دەست یەکێکە لەو سزایانەی کە دژ بە کەرامەتی مرۆڤەکانە، کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی، راشکاوانە کارکردن بەو سزایانەی کە دەبێتە هۆی سووکایەتی کردن، دژی کەرامەتی مرۆڤایەتی و سوکایەتی وەک لێکردنەوەی دەست و شەللاق لێدانیان قەدەغە کردووە.