رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری رێورەسمی 25ی گەلاوێژ، یادی 74مین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی
رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری رێورەسمی 25ی گەلاوێژ، یادی 74مین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان لە ئوسلۆ کرد.
هەیئەتی کومیتەی نۆروێژی سازمان بە چەپکەگوڵ و بروسکە، پیرۆزبایی کومیتەیان بە بەرێوەبەرانی رێورەسم و بەرپرسانی حدک لەو وەڵاتە گەیاند.
هەیئەتی کومیتەی نۆروێژ پێکهاتبوون لە بەرێزان: عومەری کەریمی، کەژاڵ کاکەیی، ئارەزوو بەهرامی، پەژار حوسەینی و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران.