بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی رژیمی ئاخوندی وتوویەتی: نرخی ماددەی هۆشبەری قاچاغ کە لە ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێ یەکسانە بەنیوەی بودجەی
بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی رژیمی ئاخوندی وتوویەتی: نرخی ماددەی هۆشبەری قاچاغ کە لە ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێ یەکسانە بەنیوەی بودجەی ساڵانە.
بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن ناوەندی توانا بەخشین بە تووشبوانی ماددەی هۆشبەر بڵاو کراوەتە ئاماژە بەوە کراوە کە رژیم لەناو وڵاتانی جیهان پلەی یەکەمی هەیە لەو بوارەدا، هەروەها رژیمی ئاخوندی وەک شا رێگای گواستنەوەی هێرۆین بۆ باشووری رۆژئاوای ئاسیا و گەیاندنی بۆ بازارەکانی ئەورووپا ناو هێنراوە.
سەرەرای ئەوەی کە رژیم سزای لەداردانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانی توشبوون بە مەوادی موخەدیر بەکار دەهێنێ، رێژەی تووشبون بە مەوادی ئەفیۆنی لە ئێراندا زیاترە لەچاو ووڵاتانی تری جیهاندا، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەو سزایە نەیتوانیوە ئەو تاوانە رابگرێت.
سەرۆکی گروپی خوازیاری کەمبونەوەی ئێعتیادی کومیتەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری کۆمەڵەی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی نیزام، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئێرنا، لەگەڵ راگەیاندنی زیادبوونی 5ملیۆن کەسی کۆمەڵگا لە ساڵی 1390هەتا 1395ووتی: رێژەی تووشبووان هەربەم هۆیە کۆمەڵێک زیادی کردووە. سەرەتایی ترین هۆی دەست پێکردن بە ماددەی هۆشبەر دەگەرێتەوە بۆ هۆکارە کۆمەڵایەتیەکانی وەکوو بێکاری و کێشەی بژێوی، بێ هیوایی، ئەمەش وا دەکات کە کەسەکە بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشانە پەنا بباتە بەر ماددەی هۆشبەر.