پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

28ی گەلاوێژ رۆژێکی تاڵ، سەرەتای شۆرشی رەوا!

28ی گەلاوێژ رۆژێکی تاڵ، سەرەتای شۆرشی رەوا!

عەلی بەهرامی
40 ساڵ پێش ئێستاو لە 28ی گەلاوێژی 1358ی هەتاوی، خومەینی رێبەری رژیمی ئاخوندی لە فتوایەکی نارەوا، حوکمی جیهادی دژ بە نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردس

عەلی بەهرامی
40 ساڵ پێش ئێستاو لە 28ی گەلاوێژی 1358ی هەتاوی، خومەینی رێبەری رژیمی ئاخوندی لە فتوایەکی نارەوا، حوکمی جیهادی دژ بە نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستانی ڕاگەیاند.
فتوای خومەینی دژ بە هەموو پێوەرێکی ئیسلامی و مرۆفایەتی بوو، ئەگەر لە فتوای جیهاد وردبینەوەو، و بپرسین فتوای جیهاد کێ دەگرێتەوە؟ وە ئایا بەپێی بنەماکانی دین لە دژی نەتەوەی موسڵمانی کورد فتوای جیهاد چەندە ڕەوایە؟ وەڵامی پرسیارەکانمان بەم شێوە دەبێ کە هەر لە سەدری ئیسلام تا دوایی، جیهاد لە دژی دەسەڵاتە کافرەکان یان لە شەڕی سەلیبی دا بەکار هاتووە، بەڵام هەر لەکاتی سەرهەڵدانی دینی ئیسلام و بەرفراوان کردنی، هیچ کات فتوای جیهاد بۆ نەتەوەیەکی موسڵمان بەکار نەهاتووەو رێگەی پێ نەدراوە.
بەڵام بەداخەوە حکومەتە بەناو ئیسلامیەکان لەچەند قۆناغی جیاجیادا و بەپێی مەسڵەحەتی سیاسی خۆیان، یان فتوای جیهاد، یان سورەی ئەنفال و فەتح و... یان بەکار هێناوە بۆ دژایەتی گەلی کوردو و لەژێر ئەو ناوانەدا جینۆسایددیان دژ بە کورد ئەنجام داوە.
کردەوە دڕندانەکانیان، تەنیا بەوەندەوە نەوەستاوە بەڵکوو پێشرەوانی دینی لە مەزهەبە جیاجیاکان، حەدیس و ریوایەتی ساختەیان سازکردووە کە گوایە کورد لە رەگەزی جنۆکەیەو لەسەر موسڵمانانە واجبە لە دژیان بوێستنەوەو لەناویان بەرن.
ئەو هەوڵە نارەوایانە بە درێژایی مێژوو وە بە بەتایبەت لە کاتی دەسەڵاتی ئاخوندان، کە بە رواڵەت خۆیان بە پێشرەوی دینی ئیسلام دەناساند و لە ژێر ئەو ناوەدا خەڵکیان دژ بە نەتەوەی چەوساوەو مەزڵوومی کورد هان دەدا بۆ ئەوە بوو هەر لە کۆنەوە گەلی کورد گەلێکی بە فکر و بیر پێشکەوتووتر بووەو لە کوردستاندا بیرو بۆچوونەکان ئازادانە حەواونەوەو پێکهاتەی دینی و مەزهەبی جۆراوجۆر لە کوردستاندا بوونی هەیە، هەروەها لە بەر ئەوەی گەلی کورد خاوەن پرسێکی نەتەوەییە و دەیهەوێ چارەسەری داوا ڕەواکەی بکرێ و کۆتایی بە چەوسانەوەو ژێرپێنانی ماف و ئازادیەکانی بهێندرێ‌، وە بتوانێ‌ لانیکەم بە مافە بنچینەیەکانی لە وەڵاتی ئێران بگات و بەرابەر لەگەڵ باقی نەتەوەکانی دیکەی ئەو وەلاتە بە برایەتی درێژە بە ژیان بدات کەوتە بەر شاڵاوی دڕندانەی هێزە مرۆڤکوژەکانی دەسەڵات لە ئێران.
ئەم ویستە ئینسانیەی نەتەوەی کورد کە بە پێی هەموو ئایین و قانوون و یاسا و رێسایەک رەواو بەرحەقە، بۆ ئاخوندانی مێشک ووشک و دواکەوتوو قەبووڵ نەدەکراو، بۆ ڕەوایی دان بە سەرکوتی خەڵکی کورد، تەحریفی دینیان کردو و نەتەوەی کوردی بە زۆرینە موسڵمانیان بە کافر ناوزەد دەکرد و فتوای جیهادی نارەوایان لە دژی دەردەکرد.
ئەو هەنگاوە نارەوایەی خومەینی و دەسەڵاتدارانی رژیمەکەی، بووە هۆی سەپاندنی شەڕێکی ماڵوێرانکەر بەسەر نەتەوەی کورد و بە هەزاران کەس ئاوارەو بێ ماڵ و حاڵ و بە سەدان کەس شەهید و بە سەدان کەسی دیکە خرانە چاڵە رەشەکان. لە دوای فتوا نارەواکەی خومەینی خوێنمژ لە 28ی گەلاوێژ، پاسدارە سەرەسەری و چەقۆکێشەکانی رژیم لە خاکی کوردستان وەربوون و تەڕ و ووشکیان پێکەوە دەسووتاند.
لە بەرامبەردا گەلی کورد بریاری بەرەنگاری دژ بە هێرشەکانی رژیم و دیفاع لە نامووس و نیشتمانی خۆیدا.

ئەگەر چی خومەینی وای دانابوو هەر زوو بە زەبری هێز کۆتایی بە پرسی کوردستان بێنێ و کورد ملکەچی ویستەکانی خۆی بکات، بەڵام بەرەنگاریی و خۆراگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانی تێکڕای پلانەکانی دەسەڵاتداران بکاتە بڵقی سەر ئاو و دەرسێکی گەورە بە رژیمی ئاخوندی و هێزەکانیان بدەن.
لە ماوەی ئەو شەڕەدا کە بە شەڕی سێ مانگە ناوی دەرکرد، هەر لە باشوور و بۆ باکووری کوردستانی ئێران مقاومەتی هێزی پێشمەرگە درێژەی کێشا، بەتایبەت هێزی پێشمەرگەی دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدین (سازمانی خەبات) هەر لە کامیاران، سەقز، بۆکان، بانە و سەردەشت چەندین داستانی قارەمانانەیان تۆمار کرد، کە قارەمانەتی رۆژی 10ی خەزەڵوەری 1358ی هەتاوی، نمونەی هەرە گەورە و بەرچاوە کە هێزە پێشمەرگەی دەفتەر گورزێکی کاریگەریان لە هێزەکانی رژیم داو هێزێکی زۆر و پۆشتەی رژیم کە پاشماوەی گاردی جاویدانی حکومەتی شا بوو وە خومەینی بۆ سەرکوتی کوردستان بە کاری دەهێنا لە ناوچەی بانە بە یەکجاری تەفر و توونا بوو، وە لە دوای ئەو شکستە گەورەیەی تووشی هێزەکانی رژیم هاتبوو خومینی ناچار بە پاشەکشێ کرا و ئاگربڕی لەگەڵ گەلی کورد راگەیاند.
مەبەست لە ناوهێنانی هێزی دەفتەر بەو مەبەستە بوو کە لەکاتی فەرمانی قەڵاچۆکردنی گەلی کورد لەلایەن خومەینیەوە، هەندێ لەلایەن کە خۆیان بە دەمراستی خەڵکی کوردستان دەزانی، راست لەو کاتەدا بەجێی بریاری دیفاع لە نیشتمان ئاگربڕی یەک لایەنەیان رادەگەیاند و پەیامی خۆش خزمەتیان بۆ خومەینی دەنارد، وە لە دوای ئەنجامدانی داستانی 10ی خەڵوەری هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات، نەک هەر ئامادە نەبوون دەست خۆشی لەو قارەمانەتیە بکەن، بەڵکوو هێندیک کەس لە رۆژنامەکانی ئێرانەوە رایاندەگەیاند کە ئەو جینایەتە (داستانی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە و شکستی هێزەکانی رژیم) کاری ئەوان نەبووە.
ئەوە لە کاتێکدا بوو، کە پاسدارانی رژیمی خومەینی رۆژانە لە شار و ناوچەکانی کوردستان پیر و لاو و ژنی کوردیان بە نارەوا تیرباران دەکردو ئەوانیش لە حاستیدا نەک هەر بێ دەنگیان هەڵبژاردبوو بەڵکوو پەیامی نزیکیان بۆ خومەینی دەنارد، پەیام بۆ خومەینیەک کە کوردی بە کافر دەزانی و فەرمانی قەڵاچۆکردنی دەرکردبوون.
ئاوڕدانەوە لە رووداوەکان چەندە پێویستە بۆ ناسین و بیرهێنانەوەی تاوانی داگیرکەران لە کوردستان، ئەوندە و بگرە زیاتریش بۆ ناسینی ئەوانەی بەناوی دیفاع لە کورد و کوردستان بەردەوام ساتوسەودایان لەسەر خوێنی رۆڵەی کوردەوە کردووەو هەتا ئێستاش درێژە بەو هەڵانە دەدەن و بەبێ لەبەر چاوگرتنی 40 ساڵ تاوانی دەسەڵاتدارانی تاران دژ بە نەتەوەی کورد، هەوڵی سازانی لەگەڵ دەدەن، بەبێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە یەک هەنگاو لە سیاسەتی تاوانکارانەی دژ بە کورد و رۆڵە تێکۆشەرەکانی پاشەکشەی کردبێ.
بەڵێ 28ی گەلاوێژ رۆژی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە بەرامبەر بریار و فتوایەکی نارەوای نامرۆڤانەی خومەینی بوو، بەڵام سەرەتای شانازیەکی گەورە بۆ رۆڵە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان بوو کە بە کەمترین کەرەستە و ئیمکانات بریاری دیفاعیان داو، ئێستاش کە 40 ساڵ بەسەر ئەو رووداوانەدا تێپەر دەبێ، پێداگری لەسەر کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە و دابین بوونی ماف و ئازادیەکانی نەتەوەی کورد لە ئێرانێکی بێ ئاخوند و تاریک پەرەستان، سەرخستنی بڕیارو ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی، وە دژایەتی دیکتاتۆرانی مەزهەبی حاکم لە ئێراندا دەکەن و بەردەوامیدان بە شۆڕشی ڕەوای جەماوەریی و شۆرشگێڕانە سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکان حەتمی دەکەن.


5 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

28ی گەلاوێژ رۆژێکی تاڵ، سەرەتای شۆرشی رەوا!

28ی گەلاوێژ رۆژێکی تاڵ، سەرەتای شۆرشی رەوا!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران