مانگی بانەمەڕ یەکێک لەو مانگانەیە کە سازمانی خەبات ژمارەیەک قوربانی تێدا پێشکەش بە ئامانجەکانی گەلەکەمان کردوە. لەبەر نزیکی یادی شەهید بوونی بەشێک لەو ئازیزانە لە سەر رێنەمایی بەرێوەبەرانی راگەیاندنی سازمانی خەبات هەوڵ دەدەین بۆ ئەم جارە پێکەوە یادی سێ شەهیدی ئازیز و قارەمانی گەلەمان پێکەوە بکەینەوە. شەهیدان عەبدولکەریمی بێگزادە، عەبدوڵا قادری و عومەری بەهرامی ئەو شەهیدە سەربەرزانەن کە بیوگرافیەکانمان ئامادە کردوون و لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە.
یادی ئەو شەهیدە سەربەرزانەش لە دەفتەری شەهیدانی سازمانی خەبات وەرگیراوە.
درەود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە و تێکڕای شەهیدانی سازمانی خەبات و شەهیدانی رێگەی رزگاری نەتەوەی کورد.
مانگی بانەمەڕ یەکێک لەو مانگانەیە کە سازمانی خەبات ژمارەیەک قوربانی تێدا پێشکەش بە ئامانجەکانی گەلەکەمان کردوە. لەبەر نزیکی یادی شەهید بوونی بەشێک لەو ئازیزانە لە سەر رێنەمایی بەرێوەبەرانی راگەیاندنی سازمانی خەبات هەوڵ دەدەین بۆ ئەم جارە پێکەوە یادی سێ شەهیدی ئازیز و قارەمانی گەلەمان پێکەوە بکەینەوە. شەهیدان عەبدولکەریمی بێگزادە، عەبدوڵا قادری و عومەری بەهرامی ئەو شەهیدە سەربەرزانەن کە بیوگرافیەکانمان ئامادە کردوون و لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە.
یادی ئەو شەهیدە سەربەرزانەش لە دەفتەری شەهیدانی سازمانی خەبات وەرگیراوە.
درەود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە و تێکڕای شەهیدانی سازمانی خەبات و شەهیدانی رێگەی رزگاری نەتەوەی کورد.
یادی سهروهری گهل شههید عهبدولکهریمی بێگزاده
تێکۆشانی بێ وچانی خهڵکی موسڵمان و بهشخوراوی کوردستان به درێژایی مێژوو نهپساوهتهوه و له قۆناغه جۆراوجۆرهکانی خهباتدا به شێوهی جیاجیا به گژ زاڵمترین و بهدهسهلاتترین رژێمی دژی گهل و دژی ئینسانیدا چووهتهوه، وه هیچ هێزێک نهیتوانیوه لهو رێگا پیرۆزهدا بی گهڕێنێتهوه. چهندین ساڵ له خهبات و تێکۆشانی رۆڵه به شهڕهفهکانی گهلی کورد، پێشمهرگه گیان له سهر دهستهکانی کوردستان تێپهڕ دهبێ و لهم ماوهدا توانیویانه ههموو پیلان و دهست درێژییهکانی رژێمی بهد ناوی ئاخوندی دهسهڵاتداری ئێران پوچهڵ بکهنهوه و له بهرانبهر ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپاره و بۆمب دا، شێرانه راوستن و له شهڕهف و گیان و ناموس و ماڵی گهلهکهیان پاسهوانیان کردووه. ئهو ئاگره بێ ئامانهی که دوژمنانی ئێمه له کوردستان ههڵیان گیرساندووه به هۆی گیانبازی قارهمانانهی پێشمهرگه کوردپهروهرهکانی کوردستان له گیانی خۆیان بهر بۆتهوه و تا ئێستا ههزاران ههزاریان له ناوی دا بۆته خۆڵهمێش. وه ههتا هێرش و تهجاوهز زۆرتر بێ و رق و تووڕهیی کۆمهلانی زۆرلێکراوی کوردستان زیاتر دهبێ و رۆڵه دلێرهکانی کورد باشتر و زۆرتر له دهوری خهبات کۆدهبنهوه، وه لهم رێگهیهدا گهلهکهمان ئاماده بووه و ئامادهیه باشترین و دڵسۆزترین رۆڵهی خۆی فیدا بکاو بیانێرێته ناو کۆڕی سهروهره نهمرهکانهوه. ئهو سهروهرانهی که به فهرموودهی خودا نامرن و ههمیشه زیندوون و لای خودا رێزی زۆریان بۆ دیاری کراوه. یادی ئهمجارهمان یادی سهروهرێکی تر. که لهگهڵ کۆمهڵێک له سهروهران له شهڕی 6ی بانهمهڕی 1359دا له کاتی گهمارۆدانی پادگانی شاری بانه له لایهن قارهمانهکانی کوردستانهوه به دهستی دوژمنان شههید بوو، ئهویش شههید عهبدولکهریمی بێگزادهیه. ئهو رۆڵه تێکۆشهره له سالی 1340 کۆچی خۆری له بنهماڵهیهکی دهست کورت و ههژار له شاره خنجیلانهکهی شاری بانه چاوی به ژین پشکووت. دهست تهنگی و کوێرهوهری باوکی، ههر له منداڵییهوه ئهرکی خسته سهر شانی کهریم، ئهویش دهبێ شهریکی ئهو ژیانه تاڵه بێ، به هۆی ئهوهوه که دوابهرهی ماڵهوه بوو، زۆریان خۆشدهویست. له تهمهنی 7ساڵیدا خستیانه به خوێندن. کاک کهریم لهناو مندالانی گهڕهک دا گهلێک وریا و خۆشهویست بوو. هاورێکانی که زۆرجار تهنگ و چهڵهمهیان بۆ پێش دههات شههید کهریم بهو پهڕی دڵسۆزی و مهحیبهتهوه بۆی چارهسهر دهکردن. ئهم لاوه شۆڕشگێڕه ههر له منداڵییهوه ههستی به زوڵم و زۆری رژێمی شایهتی کرد بوو. به ههموو جۆرێک بهانبهر بهو نیزامه ئیعترازی دهکرد، بۆ وێنه له ساڵی 1351دا له کاتێک دا کهپۆلیسی شا، دهیویست براکانی ببهن بۆ زیندان لهگهڵ پۆلیسهکان بهرهنگار بۆوه و زۆریان لێدا.
(( ههزاران سلاو له گیانی پاک و به دڵه بێ ئۆقرهکهی و به فیداکاریهکانی بێت ))
سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا قادری
چەندی خەباتی گەلەکەمان رەوایە و روو لە خوداو بۆ ئامانجی گهله، چەندی باوەر بە نا رەوایی ستەم و خەباتی رەوا دێت و پتەوتر دەبێ، چەندی رۆڵە بە نرخەکانی کوردستان نرخی خەباتیان لە لا سەردەکەوێ، چەندی داخ لە دوژمن لە دڵی یەکەیەکەی گەلەکەمان ریشە دادەکوتێ و ریشەی ئەو داخە بە هەموو رەگی لەشماندا ریشیاژۆ داکا، چەندی ری٠ی راست، رێی خەباتی خوا پەسەندانە لە بەر چاوی جەماوەردا گەش و روونتر دەبێ، چەندە رۆڵە گیان لە سەر دەستەکانی کوردستان نۆرە بڕی لە یەکتر دەکەن بۆ کۆڕی شەهیدان، چەند کاروانی شەهیدان دەخەنە دڵی پیاوانی بە شەڕەفەوە، چەندە رێبوارانی رێی شەهادەت دڵی ئازادیخوازیان بۆ دەبێتە پرد لە بواری مەردانەگیدا، چەندە ریزی شەهیدانە درێژە دەبەستێ و سەرێکی لە مەیدانەکانی خەباتی رەوای گەلی کوردە و سەرێکی لە خزمەت پێغەمبەری موسڵمانانە، چەندە فرمێسکی سووری دایکانی رووسوور بە بارهێنانی قارەمانانی کۆڕی شەهادەت، بنکی هەڵاڵە برایمە ئاو دەدا، چەندە باوکانی قارەمان شانازی دەکەن بە رۆڵەی قارەمانیان لە دیوانی شەهیدانی کوردستان لە بەهەشتی بەریندا، چەندە لاوان، کیژان و کوڕان، رۆژانی هەینی روو دەکەنە کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵات باوەش بە کێلیان دادەکەن و خۆزگە یان پێ دەخوازن، چەندە دڵانی بە ئەمەک یادی شەهیدانی جوانەمەرگ دەکەن چەندە هەڤاڵان، هەڤاڵانی رێی شەڕەف و کوردایەتی بە یادی شەهید مەیدان گەرم دادێنن وە دوژمن لە خوێن دەگەوزێنن، چەندە گۆڤار و رادیۆی کورد لە خەبات و گیانبەخت کردن دەدوێن و بە باڵای شەهید هەڵ دەڵێن، ئەی شەهیدی سوور خەڵاتی خەباتی خوێناوی! ئەی گیانبەخت کردوو لە رێگای کوردایەتی تۆمان لە بیرە و تیشکی باوەڕی رووناکت لە دڵماندا ئاوا نابێت. ئەی شەهیدی رێی حەق و ئازادی هەر چەند کە چەند وەرزە بە سەر شەهادەتی تۆدا تێدەپەڕێ بەڵام گیانمان سات ناساتێک وەک پەروانە بە دەوری گۆڕی پڕ لە ئیمان و باوەڕت دادەگرێ. ئەی شەهید نەمر بێچوە شێری چاو نەترساو ئەێ رۆڵەی بە وەفا لە رێی شەرەف و دۆستایەتیدا لە رێی پشتیوانی لە حەق و حەق پەرەستاندا، یادی تۆ چرکە سهعاتی دڵەو و بێ یادی تۆ دڵ لە کار دەکەوێ. تۆ لە دڵی نزیکان و هەڤاڵانت ئاوا نابیت و یادت سروەی دڵی پر لە خەم و پەژارە و هادەمی دەربەدەریی و ئاوارەییمانە. گۆری بە سامت نوێنەری هەڤاڵانی ماڵ لە هەندەرانە، هەڵاڵەی سووری سەر گۆرت ئاڵای سووری مەیدانی قارەمانی و شەهادەتە و چقڵی چاوی دوژمنی گەل و داگیرکەرانی نیشتمانە. شەهید عەبدوڵا کوڕی فەقێ کەریم لە نزیک ساڵی 1332 دا لە دێی یاکوباوایی ناوچەی بانە لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە مەدرەسەی گوندەکەیان خوێند. پاشان لە بەر یەک تەنی باوکی ناچار بە دەست هەڵگرتنی بوو. وە خەریکی کاری وەرزێری بوو. شەهید عەبدوڵا قادری لاوێکی راست و بە ئیمان بوو. جێی دڵنیایی خێزان و ئاواڵانی بوو. لاوێکی دەست پاک و دڵ پاک و چالاک بوو. لە راپەڕینەکانی پاییز و زستانی 1357 دا دژ بە رژێمی شا وێرای لاوە بە شەرەفەکانی ناوچە هاوبەشی کرد. کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی خەڵکی ئێران، شەهید عەبدوڵا وێرای لاوە خوێن گەرمەکانی ئاوایی خۆیان چەکی پێشمەرگایەتی لە دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین وەرگرت. وە ئامادەی هەموو پێ سپێردراوێک بوو. هەر بۆیە بە یەکێک لە دڵسوزانی ئەو رێبازە دەناسرا، لە رۆژانی سەرەتای شۆڕشی کوردستاندا هەر خاوەن باوەڕانی شەهید عەبدوڵا بوون کە سازمانی خەباتیان پێک هێنا و نەیان هێشت رێگەی کوێر بێتەوە. شەهید عەبدوڵا لە جەنگی 38 رۆژهو پادەگانی بانەدا بە دڵ بەشداری کرد وە ئاواتی بوو کە بە فیدا کردنی خۆی و هەڤاڵانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان پادگانی بانە هەڵکەنن. بە داخی گرانەوە لە 8/2/1359 دا بە راکتی فرۆکەی دوژمن خۆیی و ئامۆزاکەی بە ناوی حەسەن قادری بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشتن و تەرمی پیرۆزیان بۆ گۆڕستانی پڕ بە پیتی یاکوباوایی لە بەرانبەر ئاواییە قارەمان پەروەرەکەیان خرانە گۆڕی شەڕەف و سەربەرزیەوە.
(( هەزاران سڵاو لە گۆڕی شەهیدان خۆرهەڵاتی کوردستان ))
سەروەری گەل: شەهید عومەر بەهرامی
رۆژ یەک بە دوای یەکدا تێدەپەڕن و لە بەستەی مانگانەدا دەچێندرێن و لە سندوقی ساڵانەدا دەهاوێژرێن. هەر رۆژە هەنگاوێکە بەرە و مەرگ و برانەوە و هەر مانگە وچانێکە لە رێی ژیاندا بەرە و نەمان و هەر ساڵە مەنزلگەیەکە بۆ پشوودان و چاو گرم کردنێکی رێبوارانی رێی مەرگ. ژیان هەر ئەوەندەی خۆشە کە دەست پێ دەکەی لەو بەدوا پەیتا رووداو و مەترسی دەنگت دەدەن بۆ سەفەربۆ بیابانی لە بڕان نەهاتووی مەرگ. ئەو مەرگەی کە زمان دەبەستێ و دلێ پێ زیندوو دەبێتەوە. ئەو مەرگەی کە ناوی مەرگە و بەڵام ژیانی بێ مەرگی پێوەیە. رۆژگار یەک لە دوای لەیەک هەنگاون بەرە و نەمانی رواڵەتی و هەر هەنگاوەی که بهرهو پێش دهنرێ مەرگ کەم دەکاتەوە، ژیان دەبزوێ و تاوێک ناوەستێ. دەڵەی زۆر بە پەلەیە کە بگاتە مەرگ. دەڵەی لێی تووڕەیە و دەیەوێ لە ناوی بەرێ، بەڵام ژیان خەیاڵی خاوە، مەرگ لەگەڵ هێزی ژیان نەبڕاوە، هاوپەیمانە، مەرگ دوژمنی ژیانی راستەقینە نییە، بەڵکو دەرکەوانی دەروازەی ژیانی لەبن نەهاتووە. چەند خۆشە کە بە رووسوور و سەربەرزی و شانازییەوە لەو دەروازە تێپەڕی و لە جیهانی نەبڕاوەدا روو بکەیتە وڵاتی سەربەرز و رووسووران. چەند خۆشە کە بەرگەی تێپەڕبوون بۆ وڵاتی بەختەوەرانت بەدەستێکەوە بێت و بەرگەی مانەوەش بە دەستەکەی ترەوە بێت. ئای چەند خۆشە روو بکەیتە ئەوانە کە لە ژیانی کەم تەمەندا سەریان لێ نەشێواو و لە بیری پاشە رۆژی خۆیاندا بوون، ژیانیان بۆ چاکەویست و بەرهەمی چاکەیان لێوەرگرت. ئەم ژیانە کورتەیان کە سەردێری ژیانی نەبڕاوەیە بە چاکە و لە قازانج بوردوویی رەنگاند. تاکه مەبەستیش کە ژیانی نەبڕاوەیە بۆ کاری باش و رهفتاری باش. چاکە چەند زۆرن و چەندەی رێگر و بەرگر لە رێدان، کێ بێ بچێ گوڵی چاکەیەک بچنێ و درکی گوناه و تاوان لە پەنجەی هەڵ نەچەقێ؟ وەک لەلای گوڵ درک هەیە لەلای چاکە گوناە هەیە. تۆ بڵێی چاکەیەک هەبێ کە یەک دانە بێ بەڵام بڕی هەموو چاکەیەک کەوێت و درکی گوناە ئاگردا. چاکەیەک بێت کە خەڵک لە ژێر سێبەریدا بحەسێنەە. سەموون و گهرمای ستەم رادا و بارانی رەحمەت و دادگەری بە دوادابێ، چاکەیەک بێت کە بایەخ بدا بە ژیانی خاوەنی و رووی پێ لە کۆڕی بەختەوەرانی ئەو جیهانە بکات. بەڵێ هەیە. چاکەیەک لە رێی ئینساندا کە بۆ بەختەوەری هەڤاڵانی بێ، پەلە لە ژیانی کورتی خۆی دەکاو گیانی لە پێناو دادگەری و لاچوونی ستەم و دابین بوونی عەداڵەتدا دادەنێ، شەهادەت کە بەرگی سوور و لەشی لە خوێندا شەڵاڵ، بەرگەی تێپەربوونە لە دەرگای مەرگەوە بەرەو وڵاتی بەختەوەران.لە پێغەمبەران و پیاوچاکان، دەڵێن ئەو کەسەی کە گیان دەبەخشێ لە هەموو کەس دلاوەرترە، بەڵێ ئەو کەسەی کە گیان لە پێناو راستی و دادگەری دادەنێ، بە گیان کڕیاری چاکەیە و بە خوێنی گەشی هەموو تاوانی لە خۆ شتۆتەوە، بە تایبەت شەهیدانی کوردستان کە پلەیان بەرزە، چەندە ستەمگەرانی کوردستان پلەیان نزمە و چەندە ستەمگەرانی کوردستان سەر نەوین لە بارەگای خوادا ئەوان ئەوەندە سەربەرزن لە دیوانی پەروەردگاری دادگەردا. شەهیدانی کوردستان کە بۆ رزگاری وڵات و ئازادی گەلەکەیان چش لە ژیانی خۆیان دەکەن دەروازەی بەهەشتی بەرینیان بۆ کراوەتەوە. بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە دڵیان بە نووری ئیمان بە خوا و باوەر بە رەوای خەباتەکەیان رووناکە گڕیەک لە رێی خۆیاندا نابینن بەرەو فردەوسی بەرین. ناویان لە جیهان لە بیر گەل ناچێ. باسی هەر کام دەکەی کە دنیایەک بە باسی رووناک دەبێ حەماسەیان حەماسە دەبزوێنێ چالاکیان موچرکە بە لەش دادێنێ، هەر کام رۆڵەی بە ناوبانگی کوردستانن. چۆڵەچرای تاریکە شەوی کوردستانن. باسی کام دەکەی کە ئاوازە نەبێ، ئەمڕۆ باسی قارەمانێکی هاوباوەر و هاوسەنگەرێکی خەبات دەکەین کە هەر چەند ماوەی چەند ساڵی لە شەهید بوونی تێدەپەڕێ. بەڵام دیمەنی پڕ لە مەردانەگی لە پێش چاوی هەڤاڵانیدا رادەبوورێ، ئەم قارەمانە کاک عەمەر بەهەرامی یە، کەم لاوی بانە هەیە کە ئەو قارەمانە نەناسێ و بە باسی نەتاسێ. کاک عومەر بەهرامی کوڕی رەحمان خەڵکی شاری بانە لە ساڵی 1339 لە شاری بانە لە بنەماڵەیەکی رەنجکێش لە دایک بوو. دوایی تێپەڕبوونی تەمەنی منداڵی رووی لە قوتابخانە کرد و بە وریایی و تێکۆشان درێژەی بە خوێندندا و تا 2ی نەزەری ( دەبیرستان ) خوێند. شەهید عومەر دوایی رووخانی رژێمی شایەتی و هاتنە سەرکاری رژێمی وەلایەتی فەقێ درەندەخوو وە هێرش بردنی هێزی خوێنمژ بۆ سەر کوردستان دڵی پڕ لە غیرەت و ئازادیخوازی هەڵی نەگرت و ئارامی لێ هەڵگرت کە وێرای لاوە بە شەرەفەکانی کوردستان دەست داتە خەباتی چەکدارانە و موبارزە لە زستانی 1358 دا هاتەناو ریزی پێشمەرگەکانی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین حوسهینی و لە دواییدا سازمانی خەباتیان پێک هێنا. شەهید عومەر لاوێکی چۆست و چالاک و وریا و بە جەرگ بوو، ئەرکی پێشمەرگایەتی وەکو خوی سروشتی لەشان سووک بوو شەهید عومەر بە ئیمان بە مافی رەوای گەلی کوردەوە هاتە مەیدانی خەباتەوە و بڕیاری ئەوە بوو کە لە ریزی خەباتدا بمێنێتەوە تا کوردستان سەردەکەوێ یان بە پلەی شەهادەت دەگا. پێی وابوو کە ژیانی لاوانی گەلی چەوساوە کاتێک ژیانە کە لە بەربەرەکانێی دوژمندا بگوزەرێ، بەو بڕیار و بەو باوەڕەوە لە ناو ریزدا بوو وە لە هیچ فیداکارییەک خۆی نەدبوارد شەهید عومەر بۆ شەڕی 38 رۆژەی پادگانی بانە لە بەهاری 1359 دا بە دڵی پڕ لە شەق و شادییەوە ئامادە بوو و زۆر فیداکارانە تێدەکۆشا تا لە سەعات 9ی شەوی 4/ بانەمەڕ/ 1359 دا بە خۆمپارەی دوژمنی داگیرکەر پێکرا و سەربەرزی بە خوێنی شەهادەت رەنگاو گیانی پاکی فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی کوردستان وە تەرمی پیرۆزی برایە گۆڕستانی شەهیدان لە دێی بۆیەنی خواروو.
(( هەزاران سڵاو لە گۆڕی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان))