سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران، گیران.
سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران، گیران.
رۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی"سەیفوڵڵا جەلیلی" کوڕی "ئیبراهیم"، "بەشیر حاتەمی" کوڕی "سدیق" و "غەفوور یاری" کوڕی "غەفار"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگـ"ـی شاری سنە، لە شاری دەماوەند، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، گیران.
هەواڵدەری کوردپا: ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بەکارهێنانی جامانە لە زەماوەندێکدا لەکاتی هەڵپەڕکێ و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیراون.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، پاش گیران، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.