سەرژمێرییە تازەکانی کومیسیۆنی ئوروپا نیشانی دەدەن کە بازرگانی دولایەنەی 28 ئەندامی ئەو یەکێتیە لەگەڵ ئێران لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردووی زایینی،
سەرژمێرییە تازەکانی کومیسیۆنی ئوروپا نیشانی دەدەن کە بازرگانی دولایەنەی 28 ئەندامی ئەو یەکێتیە لەگەڵ ئێران لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردووی زایینی،لەپێوەند بە هاوشێوەی ساڵی پێشتر بەرێژەی یەک لەسەر چوار کەم بۆتەوە.
بازرگانی ئەو دوو لایەنە لەم ماوەیەدا گەیشتۆتە دوو ملیارد و 558 ملیۆن یۆرۆ، کە دەکاتە یەک لەسەر چواری رێژەی بازرگانی دوولایەنە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە کۆمیسیۆنی ئوروپا بڵاوی کردوونەوە، هەناردەی یەکێتی ئوروپا بۆ ئێران لەم ماوەیەدا بە دابەزینێکی 53 لەسەدی بە دووملیارد و 14ملیۆن یۆرۆ گەیشتووە، و هاوردەی ئوروپا لە ئێرانیش بە 93لەسەد دابەزین بە 418ملیۆن یۆرۆ داڕماوە.