: لەماوەی مانگی گەلاوێژدا، لانی کەم پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم کوژراون، و نزیکەی پانزە کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
لەماوەی مانگی گەلاوێژدا، لانی کەم پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم کوژراون، و نزیکەی پانزە کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
شەوی چوارشەممە ٣٠ ی گەلاوێژی ٢٧١٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ناسر نووری“ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی کێلەشین کراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەغەدە کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، لەماوەی مانگێکدا لانیکەم 20 کۆڵبەری کورد بریندار و کوژراون.