لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە رۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژ هەتا رۆژی هەینی ١ی خەرمانانی ٢٧١٩، لانیکەم ٤١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیەØ›
کۆڵبەران و کاسبکاران (٣ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٢ کۆڵبەری تر لە سنوورەکانی شنۆ و ئورمیە بریندار کراون.
سێدارە و کوژران لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لاوێکی خەڵکی شیروان لە بەندیخانەی ئەو شارە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە سێدارە درا و بەندکراوێکیش لە بەندیخانەی سنە بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی دا.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٢٠ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم ١٧ هاووڵاتی کورد لەشارەکانی سنە، ورمێ، مەریوان و پیرانشار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی گیراون .
هەروەها ٣ هاووڵاتیی خەڵکی سنە و پیرانشار سەرجەم حوکمی ٨ ساڵ و سێ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
مین و کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا هاووڵاتیەکی مەدەنی خەڵکی سەردەشت بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
هەڵەی پزیشکی (٢ حاڵەت)
ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە و هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی نەخۆشخانەکانی کرماشان گیانیان داوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١٢ حاڵەت)
لە حەوتوی رابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکاری و کێشەی خێزانییەوە خۆیان کوشتووە کە یەکیان ژن بووە.
هەروەها دوو ژن لە شارەکانی کرماشان و داڵاهۆ بە دەستی کوڕ و برای خۆیان کوژراون.
کرێکاری (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم کرێکارێک لە شاری ورمێ لەکاتی کارکردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان داوە.