مامی شەهید عەلی مەلایی و کاک محەمەدی مەلایی لە پێشمەرگە دێرین و دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
مامی شەهید عەلی مەلایی و کاک محەمەدی مەلایی لە پێشمەرگە دێرین و دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
رۆژی شەممە 2ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی، کاک رەحمانی مەلایی ناسراو بە رەحمان جۆڵا مامی شەهید عەلی مەلایی و کاک محەمەدی مەلایی یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
کاک رەحمان مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و خەمخۆرێکی رێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی بوو کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی دڵی هەر لەلای رێبازی شەهیدان و سازمانی خەبات مایە و ئومێد و هیوایەکی زۆری بە سەرکەوتن و رزگاری نیشتمانەکەی بوو کە بەداخەوە تەمەن رێگەی بە گەیشتن بە ئاواتەکانی نەدا و بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک رەحمانی مەلایی، پرسە و سەرەخۆشی بە کاک محەمەد و تێکڕای خانەوادە و کەس و کار لە شاری بانە دەکات.
اناللە و انالیە راجعون