رۆژی دووشەممە رێکەوتی 4ی خەرمانانی 1398ی کۆچی خۆری، شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرەستی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و هاورێیە
رۆژی دووشەممە رێکەوتی 4ی خەرمانانی 1398ی کۆچی خۆری، شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرەستی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و هاورێیەتی بەرێزان کاک بەختیاری عەزیزی و کاک شۆرش حاجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان، سەردانی مەکتەبی پێوەندییە نیشتمانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرێزان مامۆستا ئیکرام بەرپرسی پێوەندییەکان و مامۆستا مەحموود و کاک رەوەند ئەندامانی مەکتەب، پێشوازیی گەرمیان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا وێرای ئاڵوگۆری بیرورا لەسەر چەندین تەوەری جێی بایەخی دوولایەن و دۆخی هەنووکەیی جیهان و ناوچەکە و کوردستان بە گشتی باسی لەسەر کرا و لە ژێر رۆشنایی دۆخی ئێستا، زەرورەتی پێکەوەبوون و هاودەنگی و نیزیکایەتی لایەنە سیاسیەکان وەبیر هێندرایەوە.
لەکۆتایی دیدارەکە دا لایەنەکان پێداگرییان لەسەر دۆستایەتی و هاوکاریی و پێوەندیی لەمێژینەی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردەوە و شاندی سازمانی خەبات بەرێزەوە بەڕێکران.