ئێوارەی رۆژی هەینی 8ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 30/8/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە 39 ساڵ خەبات و تێکۆشانی سازمانی خەبات،
ئێوارەی رۆژی هەینی 8ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 30/8/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە 39 ساڵ خەبات و تێکۆشانی سازمانی خەبات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و دۆستان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە بنکەی ناوەندی لە شارۆچکەی تۆپزاوا بەرێوە چوو. سەرەتای بەرنامەکان بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، و دواتریش سرودی (رۆڵەی کوردین) لە لایەن کۆری هونەری منداڵانی سازمانی خەبات پێشکەش کرا. پاشان داوا لە بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کرا کە پەیامی سەرکردایەتی بەو بۆنەوە پێش کەش بکات. لەدوای ووتەکانی بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی، پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان لە لایەن بەرێز کاک جەعفەر بەهرامی ئەندامی رێکخراوی لاوانەوە پێشکەش کرا . لەناو ئاخنی رێورەسمەکە دا چەندین سرود و گۆرانی بە پێز لە لایەن هونەرمەندان کاک نیهاد هەرکی و کاک مێهریار کۆماسی و خاتوو مریەم ئیسفەند پێشکەش بە ئامادەبووانی رێورەسمەکە کرا. خوێندنەوەی شیعرێک بۆ بۆنەی 5ی خەرمانان بە پێنووسی کاک رێبوار حسێنی و بەدەنگی کاک ساسان غولام وەیسی دوابرگەی رێورەسمەکە بوو و لە پاشان دا تا درەنگانێکی شەو بە هەڵپەرکێ و شایی درێژە بە خۆشیەکانی ئەو یادە درا.