لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا بە دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا بە دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠ ١٩ (مانگی ٨ی زایینی)، لانیکەم ٤٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان گیراون.
هەواڵدەری هەنگاو: لەو راپۆرتەدا منداڵێک، دوو خوێندکار و مامۆستایەکی قوتابخانە لە ناو دەستبەسەر کراواندا دەبیندرێن.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی: ٣٩ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠ ٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی کرێکاری: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
کۆڵبەر: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ٢٤ حاڵەت.
پارێزگای ئورمیە: ١٥ حاڵەت.
پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت.
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.
پارێزگای خوراسانی باکوور: ١ حاڵەت.