پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رەنج و مەشەقەتی ژنانی کرێکار لە ئێران!

رەنج و مەشەقەتی ژنانی کرێکار لە ئێران!
لە فارسیەوە: ئارەزوو بەهرامی

لە دونیای ئەمرۆدا ئاڵوگۆڕی بەرچاو لە ژیان و هەلو مەرجی ژنان لە هەموو بارێکەوە هاتوەتە ئاراوە. بەرزبوونەوەی ئاماری ژنانی خوێندەوار و تێگەیشتوو کە پلەی بەرزی خوێندەواریان هاندەرە بۆ چوونە بازاری کار و بەشداری کردن لە چالاکیەکانی کۆمەڵگادا. ئەو ئاڵوگۆرانە دەتوانێ‌ سەرچاوەی گۆڕانکاری زۆرو بەربڵاو لە باری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا بێ. بەڵام ...
بەڵام لە دەسەڵاتی دژە ژنی ئاخوندیدا، حەقدەستی کرێکاری پیاو کەمتر لە یەک لەسەر چواری هێڵی هەژاریە، وە کرێکاران لە ئێران حەقدەستەکەیان بە پێی جەدەوڵی حەقدەستی جیهانی لە 148 وەلات لە پلەی 138 دایە. رژێم بە سیاسەتێکی دواکەوتووانە بەشداری

 

لە دونیای ئەمرۆدا ئاڵوگۆڕی بەرچاو لە ژیان و هەلو مەرجی ژنان لە هەموو بارێکەوە هاتوەتە ئاراوە. بەرزبوونەوەی ئاماری ژنانی خوێندەوار و تێگەیشتوو کە پلەی بەرزی خوێندەواریان هاندەرە بۆ چوونە بازاری کار و بەشداری کردن لە چالاکیەکانی کۆمەڵگادا. ئەو ئاڵوگۆرانە دەتوانێ‌ سەرچاوەی گۆڕانکاری زۆرو بەربڵاو لە باری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا بێ. بەڵام ...

بەڵام لە دەسەڵاتی دژە ژنی ئاخوندیدا، حەقدەستی کرێکاری پیاو کەمتر لە یەک لەسەر چواری هێڵی هەژاریە، وە کرێکاران لە ئێران حەقدەستەکەیان بە پێی جەدەوڵی حەقدەستی جیهانی لە 148 وەلات  لە پلەی 138 دایە. رژێم بە سیاسەتێکی دواکەوتووانە بەشداری ژنان لە ژیانی کۆمەلایەتی لاواز و سنوودارتر کردوە. بەپێی ئامارەکان 87 لەسەدی رێژەی خەڵکی ناچاکی کۆمەلگە لە ژنان پێک دێ، ئاماری ژنانی دەرچووی زانکۆکان کە بێکارن، زیاترە لە چوار ملوێن کەس و لە یەک دەیەی رابردوو، ساڵانە زیاتر لە سەد هەزار ژن لە بازاری کار لە ئێران وەلا نراون و دەرکراون.

بە هۆی ئەو وەلانان و پاشکەشەکردنەی کە بە ژنان لە مەیدانی کار و کۆمەڵگە کراوە، بەشداری ژنان لە چالاکیەکانی بازار و کۆمەڵگا لە ساڵی 1393 دا، بە 13 لە سەدیش نەگەیشتووە.

بەپێی ئیعترافی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 27ی خەرمانانی 1393، لە باری کاریەوە، جیاوازیەکی لەڕادەبەدەری رەگەزی بوونی هەیەو ژمارەی ژنانی پیشەدار لە 3 ملوێن و نۆسەدو شەست هەزار لە ساڵی 1384 بە 3 ملوێن و سەد و چل هەزار کەس لە ساڵی 1392 کەمی کردوە.

بەپێی لێکدانەوەی ناوەندی کاری ئێران رێژەی بەشداری ژنان تەنیا 12 لەسەدی کەسانی چالاکی وەڵات پێکدێنن. هەروەها بەپێی ئامارەکان لە هەشت ساڵدا (1385 بۆ 1393) زیاتر لە سەد هەزار ژن لە بازاری کار لە ئێران وەدەر نراون.

بەڵام زۆربەی ئەو ژنانەی لە کارگاو کارخانەکاندا کار دەکەن، لە چاو پیاوان جیاکاری و هەڵسووکەوتی زۆر ناشایستیان لەگەڵ دەکرێ و چەندین مانگ بێ حەدقدەست کاریان پێ دەکرێ.

لە بەرنامەیەکدا بە ناوی سورەیا، کە لە تەلەفزیونی رژێم 19ی رەشەمەی 94 بڵاو کرایەوە، ژنێکی کرێکار دەیگووت: بەراستی وەرن ژیانی ئێمە ببینن! بیبینن کە ئێمە بە چ سەختیەک ژیان دەکەین. زۆر قورسە کەسێک هەشت مانگ حەقدەست وەرنەگرێ و نەتوانێ‌ خواردنی خۆیشی دابین کات و بچێ دەست بۆ خەڵک درێژ بکا.

ئەم پاشەکشێ کردنە لە کۆمەڵگە بۆتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنانی دەرچووی زانستگاکان روو لە کارگەلێکی وەک نانەوایی بکەن.

زۆرێک لە ژنان مەجبورن بە حەقدەستی زۆر کەم و نیوە و کەمتر لە حەقدەستی پیاوان کار بکەن.

ژنێکی کرێکار لە ئیسفەهان لە ووتووێژێکدا کە لە سیمای ئازادی بڵاوکرایەوە، لەبارەی حەدەستی کرێکارانی ژنەوە دەیگووت: بەراستی ئەزیەتمان دەکەن، من ژیانی خۆم هەمووی فرۆشتووە ئێستا بیانووی خانووەکەم لێ دەگرن و ... دوایی دەچیە گەرەکە هەژارەکان دەبینی ئەو خەڵکە بەدبەختە کاریان نیە و دێنە ئیسفەهان ناچارن بە پووڵی کەم کاری قورسی کرێکاری و بەنایی بکەن. ژنەکان لەوێ لە شیرکەتەکانی مەوادی غەزایی مانگی بە 160 هەزار تمەن کار دەکەن. بەیانی سەعات 7 هەتا سەعاتی 7 دوانیوەرۆ بە 160 هەزار تمەن دەبێ کار بکەی، بەراستی مرۆڤ نازانێ‌ دەردی خۆی بۆ کێ بەیان بکا.

بێکاری و هەژاری لە کۆمەڵگە و دیاردە ناخۆش و کاریگەرەکانی وەک تووشبوون بە مادەی هۆشبەر و خودار بوونی لێدەکەوێتەوەو گێران و پڕبوونی زیندانەکان لە پیاوان بۆتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنان سەرپەرەشتی خانەوادە بکەن. بەڵام هەر ئەو سەرپەرەستانە کارێک نیە ئەنجامی بدەن و بژیوی منداڵەکانیان پەیدا بکەن. لە 2ی جۆزەردانی 94، بەناو جێگری سەرۆک کۆماری رژێم بۆ کاروباری ژنان و خانەوادە گووتی: لە ئێستادا 82 لەسەدی ئەو خانمانەی سەرپەرەستی خانەوادەن بێکارن.

لەلایەکی دیکەوە هاندانی ژنان بۆ وازهێنان لە کارەکانیان یەکێکی دیکەیە لە سیاسیەتەکانی رژێم دژ بە ژنان، بە جۆرێک جێگری  رێکخراوی دابینی کۆمەڵایەتی (تامین اجتماعی) رژێم دانی نا بە دەرکردنی یەک لەسەر سێی ئەو ژنانەی منداڵیان دەبێ لە سەر کارەکانیان.

ئەو کاربەدەستە رژێم  لە 29ی خاکەلێوەی 93دا بە تەلەفزیونی رژێمی گووت: یاسای زیادکردنی مەرەخەسی کاتی منداڵبوون لە 6 مانگ بۆ 9 مانگ جێبەجێ دەکرێ. ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ لە شەش مانگی دووهەمی ساڵی رابردوودا لێکۆڵینەوەمان لە سەر 145 هەزار لەو ژنانەی مەرەخەسی مندالبوونیان بەکار هێناوە کرد کە بەو ئەنجامە گەیشتین کە لە دوای تەواو بوونی ماوەکەیان 47 هەزار لەو کەسانە بە یەکجاری لە کارەکانیان وەلانێین و لە ئێستادا لە بیمەی بێکاری کەڵک وەردەگرن.

ئەو هەلومەرجە نالەبارەی خانەوادەکان تێی دان بووتە هۆی ئەوەی ژنان بۆ بژیوی ژیانی خۆیان و خانەوادە شان بدەنە بەر کارگەلێکی قورس و تاقەت پروکێن.

ئەوە گۆشەیەکە لە دەستکەوتەکانی رژێمی ئێران بۆ ژنان. رژێمێک بە یاسای دواکەوتووانە و دژ بە ژنان، مافی ژنان بە هەموو شێوەکان ژێر پێ دەنێ.


8 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رەنج و مەشەقەتی ژنانی کرێکار لە ئێران!

رەنج و مەشەقەتی ژنانی کرێکار لە ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران