لانی کەم حەت ژنی کورد بە تاوانی چالاکی سیاسی و مەدەنی، ئێستا لە زیندانەکانی رژیم لە شارەکانی سنە و خۆی بەسەر دەبەن.
لانی کەم حەت ژنی کورد بە تاوانی چالاکی سیاسی و مەدەنی، ئێستا لە زیندانەکانی رژیم لە شارەکانی سنە و خۆی بەسەر دەبەن.
هەواڵدەری هەنگاو: ئەو حەوت ژنە چالاکوانە کوردە کە بە تاوانی چالاکی سیاسی و مەدەنی گیراون، بریتین لە:
1_ زێنەب جەلالیان
زێنەب جەلالیان تەمەنی 37 ساڵە و خەڵکی دێهاتی ماکۆیە، لەساڵی 1387 بەتاوانی ئەندامەتی لە پژاک دا گیراوە. ناوبراو سزای زیندانی هەتا هەتای بۆ دەرکراوەو لە ئێستادا لە زیندانی ناوەندی شاری خۆی زیندانیە.
2_ سەحەر کازمی
خەڵکی سنەیە، لەرێکەوتی 18ی گەلاوێژی 1397وە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گیراوە و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای 20 مانگ زیندانی بۆ دەرکرا.
ناوبراو لەئێستادا لە زیندانی ناوەندی سنە زیندانیە.
3_ سیما مورادی
خەڵکی سەڵماسە، لەمانگی سەرماوەزی ساڵی 1397 وە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلماسەوە گیراوە، ناوبراو لە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵەوە بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیە ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە، سزای 9 مانگ زیندانی بۆ دەرکراو لەئێستادا لەزیندانی ناوەندی خۆی زیندانیە.
4_ مەقبولە سکاندوەند
خەڵکی ماکۆیە، لەمانگی سەرماوەزی ساڵی 1397 وە گیراوەو لەئێستادا لەزیندانی ناوەندی شاری خۆی زیندانیە.
5_ ئێران راهپەیکەر
خەڵکی مەریوان و تەمەنی 33 سالە، رۆژی سێشەممە 24ی بانەمەری 98 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە و لەکاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان گیراوەو لەوکاتەوە لە زیندانی شاری سنە زیندانیە.
6_ زارا محەممەدی
تەمەنی 28 ساڵە و هەڵکی دێهگولانە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2ی جۆزەردانی 98، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گیراوەو بەتێپەرینی 3 مانگ لە گیرانی نادیار، لەئێستادا لە زینداندا راگیراوە.
7_ پەروین ئیدوایی
خەڵکی سەروئاباد و دانیشتوی شاری مەریوانە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 5ی گەلاوێژی 98، لەلایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی مەریوانەوە گیراوە و لەوکاتەوە چارەنوسی نادیارە.