پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بانەمەری 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بانەمەری 1395

__ چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بۆکان ناڕوونە
__ پشتراستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیێکی سیاسی کورد
__ جیاوازی نێوان داهاتەکان لە ئێران نێزیک بە187 لەسەدە
__ ته‌قینه‌وه‌ی مین جارێکیتر قۆربانی لێ کەوتەوە
__ نووسه‌ری به‌ناوبانگی کرماشانی کۆچی دوایی کرد
__ ئەگەری لە سێدارەدانی 27 زیندانی سوننە مەزهەب
__ ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌کەی‌ عه‌نتاب ئاشکراکرا

 

 

چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بۆکان ناڕوونە

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بۆکان کە زیاتر لە سێ مانگە دەستبەسەر کراون، هێشتا چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سیروان کەماڵی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان پاش دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی لەو شارە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٢١ بەرفرانباری ١٣٨٤ی هەتاوی دەستبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. پاش دەستبەسەر کردنی سیروان، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان. تەنانەت بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە "زوڵێخا" دایکی ئەو هاووڵاتییە زیندانییەیان ڕاگەیاندووە، کوڕەکەت دژە شۆڕش و خرابکارەو ئیتر بۆی نیە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکات. هەر لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی سامان قادر ئازەر تەمەن ٢٥ ساڵ، ماوەی ١١٠  ڕۆژە لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپا لەو شارە دەستبەسەرکراوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە سەر چارەنووسی کوڕەکەکەیان، هەروەها لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە و بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک لە سەر بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد خۆیان دەبوێرن.

 

 

 

 

 

 

 

 

پشتراستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیێکی سیاسی کورد

دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران حوکمی ئیعدامی زیندانێکی سیاسی کوردی ڕاگەیاند. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،پاش ناڕەزایەتی کاوە وەیسی کوڕی ئیبراهیم سەبارەت بە دەرکردنی حوکمی ئیعدامەکەی، دیوانی باڵای وڵات ئەو حوکمەی پشتڕاست کردەوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندارە و کچێکی هەیە کە لە مانگی پووشپەڕی ٧ ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو. ئیعدامی ئەو کەسایەتییە عەقیدەتەییە لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر موقیسە تەئیدا کراوە و لقی ٣٢ دیوانی باڵای وڵاتیش حوکمەکەی بۆ جاری دووهەم تەئید کردووە.

 

 

 

 

 

 

 

جیاوازی نێوان داهاتەکان لە ئێران نێزیک بە187 لەسەدە

جیاوازی نێوان داهاتەکان لە ئێران نێزیک بە ٥ قاتەئاژانسی کوردپا: نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی کار باس لە بوونی جیاوازی ٤.٣ قاتی داهاتی ساڵانەی خانەوارەکان لە ئێراندا دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی کار سەبارەت بە دۆخی تێچوو و داهاتی خانەوارە کرێکارییەکان و خاوەن پیشەکانی کەرتی تایبەت، ڕێژەی داهات و تێچوو لە یەکە جیاوازەکان لانیکەم ٥ قات جیاوازییان هەیە. داهاتی ساڵانەی خانەوارەکانی نیشتەجێ لە شارەکان لە کەمترین ڕێژەی خۆیدا ٤ میلیۆن و ٥٠ ٠  هەزار تمەنە و لە زۆرترین ڕێژەشدا ١٩ میلیۆن و ٥٠ ٠  هەزار تمەنە. بەواتایەکی دیکە لانیکەم ٢٣%ی موچەخۆرە شارنشینەکان لە کەرتی تایبەتدا لە مانگدا تەنیا ٣٧٥ هەزار تمەن داهاتیان هەیە و لە سەرووی ٤٠ ٠  هەزار تمەنیش تێچووی مانگانەیان هەیە.ئەمەش لە حاڵێکدایە کە لە شارە گەورەکاندا تێچووی ژیان لە مانگدا لە سەرووی ٣ میلیۆن تمەنە و وەک وەزیری کاری حکومەتی ئیسلامی دەڵێ: دوا لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە لە ماوەی ٣ دەیەی ڕابردوودا حەقدەست و موچەکان لە نرخی هەڵاوسانی ٣١%ی دوور کەوتوونەتەوە کەواتە هێزی دابین کردنی پێداوستییەکانی ژیان لەلای چینی کرێکار هەر بەم ڕێژەیە کەمی کردووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین جارێکیتر قۆربانی لێ کەوتەوە

ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مینی به‌‌‌جێماو له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می شه‌‌‌ڕی 8 ساڵه‌‌‌ی ئێران و عێراف لە شاری قەسرشیرین قوربانی لێ کەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌م ڕووداوه‌‌‌ که له‌‌‌ ڕێگای قه‌‌‌سری شیرین بۆ خوسره‌‌‌وی ڕووی دا، ده‌‌‌زگایه‌‌‌کی بۆلدۆزری شه‌‌‌ریکه‌‌‌ی پاککردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌یدانی مین چووه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و مینه‌‌‌ و به‌‌‌هۆی ئه‌‌‌م ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆلدۆزرکه‌‌‌ خه‌‌‌ساری به‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ و 2 که‌‌‌سیش تووشی کێشه‌‌‌ هاتوونه‌‌‌. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌‌‌و دوو که‌‌‌سه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌ی به‌‌‌رکه‌‌‌وتنی شه‌‌‌پۆلی مینه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وڕو بوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، شۆفێری بۆلدۆزر و کارناسی شه‌‌‌ریکه‌‌‌ی سڕینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین بووه‌‌‌. جێگەی باسە کە، له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ئه‌‌‌مساڵه‌‌‌وه‌‌‌ تاکوو ئێستا 6 جار ڕووداوی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مینی به‌‌‌جێماو له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می شه‌‌‌ڕی 8 ساڵه‌‌‌ی ئێران و عێراق له‌‌‌ ئاستی شاری قه‌‌‌سر شیرین ڕووی داوه‌‌‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

نووسه‌‌‌ری به‌‌‌ناوبانگی کرماشانی کۆچی دوایی کرد 

 جه‌‌‌عفه‌‌‌ر کازروونی، نووسه‌‌‌ری به‌‌‌ناوبانگی کرماشانی کۆچی دوایی کرد و ئه‌‌‌مڕۆ (یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 12ی بانەمەر ڕێوڕه‌‌‌سمی به‌‌‌ڕێکردنی ته‌‌‌رمی له‌‌‌ باخی فێرده‌‌‌وسی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵ٠‹دەرییەکان، ئه‌‌‌م نووسه‌‌‌ره‌‌‌ کرماشانییه‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک بوو به‌‌‌هۆی نه‌‌‌خۆشی له‌‌‌ جێدا که‌‌‌وتبوو، شه‌‌‌وی هه‌‌‌ینی/ 10ی بانەمەر به‌‌‌ یه‌‌‌گجاری ماڵئاوایی له‌‌‌ ژیان کرد و ته‌‌‌رمی ئه‌‌‌م نووسه‌‌‌ره‌‌‌ کرماشانییه‌‌‌ سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ (یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شداریی کۆمه‌‌‌ڵگای هونه‌‌‌ری و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی پارێزگای کرماشان له‌‌‌ باخی فێرده‌‌‌وسی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ ئه‌‌‌سپه‌‌‌رده‌‌‌ ده‌‌‌کرێت. جه‌‌‌عفه‌‌‌ر کازروونی له‌‌‌ نووسه‌‌‌رانی به‌‌‌ناوبانگی کرماشانییه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 14 ساڵان چالاکی خۆی له‌‌‌ بواری نووسه‌‌‌ری ده‌‌‌ستپێکردووه‌‌‌ و تا کۆتایی ژیان ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ی درێژه‌‌‌ داوه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها بۆ ماوه‌‌‌ی 30 ساڵ له‌‌‌ ئیداره‌‌‌ی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ و ڕاهێنانی پارێزگای کرماشان چالاکی کردووه‌‌‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەگەری لە سێدارەدانی 27 زیندانی سوننە مەزهەب

رۆژی رابردوو سەرۆکی بەندی چواری زیندانی رەجایی شاری کەرەج رۆیشتووەتە ناو ئەو بەندە و بە زیندانیانی سوننی مەزهەبی راگەیاندووە کە حەکمی ئێعدامەکەیان رۆیشتووەتە ئیجرای ئەحکام و بەم زووانە حوکمەکەیان بەرێوە دەچێت. بەو پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە 11ی بانەمەری 1394، بەرپرسی بەندی چواری زیندانی رەجایی شار، شۆجاعی بە 27 زیندانی راگیراو لەو زیندانە رایگەیاندووە کە نامەی بەرێوەچوونی حوکمەکەیان رۆیشتووەتە ئیجرای ئەحکامی ئەو زیندانە و لە ماوەێکی کەمدا بەرێوە دەچێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زیندانیانە لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمەوە بە تۆمەتی، کردەوە دژ بە ئەمنییەتی نیزام، تەبلیغ دژ بە نیزام و ئەندام بوون لە گرووپە سەلەفیەکان بە سزای سێداری بەرەوروو کراونەتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

ناسنامه‌‌‌ی ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کەی‌ عه‌‌‌نتاب ئاشکراکرا

ئه‌‌‌ندامێکی داعش، ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی‌ شاری عه‌‌‌نتاب بووه‌‌‌ له ‌باکووری کوردستان، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش به‌‌‌پێی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانی پۆلیسی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌، به‌‌‌هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ باوکی ئه‌‌‌و خۆکوژه‌‌‌ ده‌‌‌ستگیرکراوه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌پێی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانی پۆلیسی عه‌‌‌نتاب، که‌‌‌ ئاژانسی هه‌‌‌واڵی ئیخلاسی تورکی بڵاویکردووەته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و خۆکوژه‌‌‌ی‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی‌ شاری عه‌‌‌نتابی ئه‌‌‌نجامداوه‌‌‌و ئه‌‌‌ندامی داعشیش بووه‌‌‌ ناوی (ئیسماعیل گونه‌‌‌ش)ه‌‌‌نه‌‌‌. پۆلیسی عه‌‌‌نتاب ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌داوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ سوله‌‌‌یمان گونه‌‌‌شیان ده‌‌‌ستگیرکردووه‌‌‌ که‌‌‌ باوکی ئه‌‌‌و خۆکوژه‌‌‌یه‌‌‌. سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی خۆکوژی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی پۆلیسی عه‌‌‌نتابی له ‌باکووری کوردستان کرده‌‌‌ ئامانج ‌و بەهۆیه‌‌‌وه‌‌‌ دوو پۆلیس کوژران‌و 19ی تریش برینداربوون له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چوار مه‌‌‌ده‌‌‌نی.


8 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بانەمەری 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بانەمەری 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران