لەماوەی یەک مانگی ئوتی رابردوودا، ئێعدامی 38 بەندکراو لە ئێران تۆمارکراوە و لەو نێوانەدا شەش کەس بە تاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەو حوکمەیان بۆ دەرچووە.
لەماوەی یەک مانگی ئوتی رابردوودا، ئێعدامی 38 بەندکراو لە ئێران تۆمارکراوە و لەو نێوانەدا شەش کەس بە تاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەو حوکمەیان بۆ دەرچووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران،لەمانگی ئوت (ئاگۆستی)ساڵی 2019،هەژماری 38ئێعدامکراو لەلایەن ئەو ناوەندەوە تەئکید کراوەتەوە.
لەنێویان دا دوو لە بەندکراوان بەبەرچاوی خەڵکەوە ئێعدام کراون و حوکمی 36بەندکراوەکەی دیکە لە زیندانە جیاجیاکانی ئێران دا جێ بەجێ کراوە.
ناوەندە فەرمیەکان و هەواڵدەر٠Šە ناوخۆییەکانی ئێران لەم مانگەدا تەنیا جێ بەجێ کردنی 13حوکمیان لە ئەستۆ گرتووە و 25ئێعدامی دیکەش لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤ تەئکیدکراون.
لەنێوان ئەو 38 کەسەی کە ئێعدام کراون، شەشیان بەتاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر، 30کەسیان بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، و دوانیان بە تۆمەتی ترساندنی خەڵک حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرکراوە.
یەکێک لەو بەندکراوانەی کە لەم مانگەدا لەئێران ئێعدام کرا،ژنێک بوو کە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوومنداڵەکەی خۆی بەقەساسی نەفس مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی مەشهەد جێ بەجێ کراوە.
بەپێی سەرچاوەکان، لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو دا لانیکەم 185کەس لەزیندانە جیاجیاکانی ئێران یان بەبەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارە دراون، ئەم ئامارە بە بەراورد بەساڵی 2018کە 165کەس لەسێدارە درابوون، نیشانی ئەدات کە رێژەی ئێعدام کراوان 12 لەسەد زیادی کردووە.