بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری فەڕانسە،سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی رابردوو هەواڵی لە لەکارلادانی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەم وەڵاتەی دا و گووتی:حەفتەی داهاتوو ڕاوێژکاری نوێی ئەمنیەتی میللی خۆم دەناسێنم .تڕامپ لەپەیجی تویتەری خۆی نووسیویەتی:من دوێنێ شەو جان بۆڵتۆنم ئاگادار کردەوە کە لەمەودوا لەکۆشکی سپییدا پێویست بە خزمەت کردنی ناوبراو ناکات.من لەگەڵ زۆرێک لە پێشنیارەکانی ئەودا ناڕازی بووم،هەوەکوو کەسانی دیکەش کە لە دەوڵەت دا ئەم کارەیان کردووە.هەربەم هۆیەوە،من داوام لە جان بۆڵتۆن کرد دەست لەکار بکێشێتەوە وئەوڕۆ دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشکەش کرد.من دەستخۆشی لە جان بۆڵتۆن دەکەم بۆ ئەرک وماندوو بوونەکەی. کێتلان کاڵنیز هەواڵنێری سی ئێن ئێن لە کۆشکی سپی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی:دوو سەر چاوەی شارەزا منیان ئاگادار کردەوە کە سەرۆک تڕامپ و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری نەتەەیی شەوی ڕابردوو لەسەر میوانداری سەرکردەکانی تاڵیبان لەکەمپی دەیوید دەمەقاڵێیێکی توند لە نێوانیان ڕوویدا.