یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.

 


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٧ی سێپتامبری ٢٠ ١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”یووسف مستەفاپوور“ کوڕی کەریم بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە لاوە خەڵکی گوندی ”دارمەرجان“ی سەردەشت بووە و لە شوێنێک بە ناوی ”سەنگەر ئاغایان“ پێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”محەمەد ئەحمەدیان“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
شەوی هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”دەرەناخی“ مەریوان بە ناوی "ڕەحمەت نادریان" لەکاتی کۆڵبەری و پەڕێنەوە لە ملەی ژاڵانە بە هۆی تاریکی شەو ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و بریندار بووە.

5 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران