دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی هەینی ریکەوتی 13ی سپتامبری 2019، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی
دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی هەینی ریکەوتی 13ی سپتامبری 2019، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " محەممەدئەمین غەزاڵی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک شۆرش حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا ووتی:
بوون بە پێشمەرگە شانازییەکی گەورەیە کە تەنیا نسیبی کەسانی باوەر بەخۆبوو و تێگەیشتووی ناو کۆمەڵگا دەبێ ئەوانەی کە لە بەرانبەر بێ عەداڵەتیەکان هاواری نارەزایەتی بەرز دەکەنەوە و لە پێناو نەهێشتنی ستەم دێن خەبات دەکەن و ئامادەن لەو پێناوەدا گیانیان فیدا بکەن. نابی لە بیرمان بچی چەندە پەیوەست بوون بە ریزەکانی شۆڕش و خەبات گرینگە ئەوەندەش مانەوە و خۆپەروەردەکردن لەناو شۆڕ گرینگە و تەنیا بابەتێک کە ئەوە پشت راست دەکاتەوە ئەو کەسەی دێ بۆ خەبات و تێکۆشان لە رووی تێگەیشتووییەوە بووە ئەوە مانەوە تا سەرکەوتنی یەکجاتری لە ناو ریزەکانی شۆڕش دایە. بەرێز حاجی لە بەشیکی تری قسەکانیدا ووتی: لەکاتێکدا دەورەیێکی تر لە زنجیرە دەورەکانی فێرگەی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات کۆتایی پێدێنین کە ئاڵوگۆرەکان لە ئاستی نێونەتەوەیی و لە ئاستی ئێراندا بە قازانج و هاوتەریبی بەرژوەندییەکانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەییمانە و رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی زیاتر لە هەر کاتێکی تر تەریک کەوتۆتەوە و قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکان گەمارۆی ئەو دەسەڵاتە دواکەوتوەیان داوە و دوورەدیمەنی چارەسەر کردن و زاڵ بون بە سەر ئەو کێشانە یەکجار تاریک و لێڵە. لەوەها هەل و مەرجێکدا بێگومان ئەرکی هێزی رزگاریدەری کوردستان قورستر و پربایەخترە و ئەوە دەخوازێ کە بە کاری زیاتر و یەکێـتی و تەبایی گشتی، خەبات و تێکۆشانی خۆمان دژی دەسەڵات بەرەوپێش ببەین.
لەدوای ووتەکانی کاک شۆرش حاجی، لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن بەرپرسانی کومیسیونی سیاسی نیزامی پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات کرا.