لە رۆژى یەکى مانگى مەى هەموو سالێک یادى رۆژى جیهانى کریکاران دەکرێتەوە و باڵ دەکێشرێ بەسەر رەنج و ئازارەکانى چینى کرێکار دا و لە رێگەى هاودەردى و باس کردن لە خەمى کرێکاران هاوپەیوەندیی و هاوخەمیەکى جیهانى لەگەڵ ئەو چینە زەحمەتکێشە دروست دەبێ. یهکى مانگى مهى ساڵى ١٨٨٦ سه ره تاى سه رهه ڵدانى جولانهوهێکى کرێکارى بوو که له پاش ئه و جوڵانه وه به ربڵاوه، رۆژێک وهک رۆژى جیهانى کرێکاران دیارى کرا. هەر چەند لە پاش ئەو ساڵیانە دورودرێژە بە داخەوە تا هەنووکەش هەموو ئازار و خەمەکانى چینى کرێکار نەرەویوەتەوەو لە هێندێک شوێن تەنانەت بچووکترین مافەکانیشان پێ رەوا نابیندرێ و لەگەڵ دژوارترین جۆرى چەوساندنەوەکان رووبەروون، بەڵام وێراى هەموو گۆرانکارییە بە لایەنى ئەرینیەکان
کرێکارانى رهنج کێش!
خهڵکى تێکۆشهرى کوردستان!
لە رۆژى یەکى مانگى مەى هەموو سالێک یادى رۆژى جیهانى کریکاران دەکرێتەوە و باڵ دەکێشرێ بەسەر رەنج و ئازارەکانى چینى کرێکار دا و لە رێگەى هاودەردى و باس کردن لە خەمى کرێکاران هاوپەیوەندیی و هاوخەمیەکى جیهانى لەگەڵ ئەو چینە زەحمەتکێشە دروست دەبێ. یهکى مانگى مهى ساڵى ١٨٨٦ سه ره تاى سه رهه ڵدانى جولانهوهێکى کرێکارى بوو که له پاش ئه و جوڵانه وه به ربڵاوه، رۆژێک وهک رۆژى جیهانى کرێکاران دیارى کرا. هەر چەند لە پاش ئەو ساڵیانە دورودرێژە بە داخەوە تا هەنووکەش هەموو ئازار و خەمەکانى چینى کرێکار نەرەویوەتەوەو لە هێندێک شوێن تەنانەت بچووکترین مافەکانیشان پێ رەوا نابیندرێ و لەگەڵ دژوارترین جۆرى چەوساندنەوەکان رووبەروون، بەڵام وێراى هەموو گۆرانکارییە بە لایەنى ئەرینیەکان ، خەباتى کرێکارانیش زیاتر پهره دهستێنێ و بەرەو باشتر بوون هەنگاو دەنێ. ئەمرۆ پێش کەوتنەکانى مرۆڤ لە هەموو رەهەندەکانەوە خەباتى چینى کرێکارانیشى خستوتە ژێر کاریگەرى و لە هەر شوێنێک ستەمێک دژى کرێکار بوونى هەبێ بە دڵنیاییەوە خەباتێکى بەهێز و هیوابەخشیش بوونى هەیە و بەرەبهرهکانێى هەموو ستەم و ناعەداڵەتیەکان بە شێوەیێکى مودێرین و پێش کەوتوو دەکرێت.
یەک لەو وەڵاتانەى کە چینى کرێکار لە خەراپترین دۆخى ژیانیان دان وەڵاتى ژێر دەسەلاتى ئاخوندانە کە تێیدا بە بێ گوێدانە هیچ پێوەرێکى نێودەوڵەتى و یاساییەکان ستەم لە دژى کرێکار بەرێوە دەچێ و بێدەنگیەکى تەواویش بەسەر هەموو ستەمەکان دا باڵی کشاندووە و بە جۆرێک دەتوانین بلێین هۆکارى سەرەکى ئەو دوخەى بەسەر چینى کرێکار و بە گشتى خەڵکى ئێراندا هاتووە دەستى چەپەڵى ئاخوندانى لە پشتە.
سیاسەتى هەڵە و بەرێوەبەرى سەقەت و تەریک کەوتنەوەى وەڵاتى ئێران لە لایەن ئاخوندانەوە کەشێکى یەکجار پڕ لە قەیران و ناخۆشی دروست کردووە و بە جۆرێک دەمارى ئابوورى ئێرانى ووشک کردووە و سەرەراى هەموو بێ مافى و فشارەکانى تر دۆخى کرێکارانى چەند بەرانبەر ئاڵوزتر کردووە.
ئابوورى ئێران لە ژێر کۆنترۆڵى سپاى پاسداران دایە و سیاسەتى قاچاخ و سات و سەودا نادیارەکانى سپاى پاسداران و هێنانەژوورەوە لە رادەبەردەرەکانى کەل و پەل بۆ ناوخۆى ئێران بەرهەمە ناوخۆییەکانى تووشی لە ناوچوون و کز بوون کردووە و لە ئاکامى ئەو سیاسەتەش زۆرێک لە کارگە بچووک و گەورەکان تووشی شکست و داخران بوونە و حاستى بێکارى و نەبوونى کار بەرز بۆتەوە و سیاسەتەکانى دژى کرێکارانیش قورستر بوونە. گرانى و هەڵاوسان لە ئاستێکى مەترسیدار دایە و فشارى تەحریمەکانیش تهنانهت دواى رێکهوتنى وولاتانى خاوهن هێزى جیهانى له گهڵ رژیم زیاتر بارودۆخەکەى ئالوزتر کردووە. لە هەلومەرجێکى لەم چەشنە دا سەرەراى هەموو فشارە سیاسی و کلتوورى و کۆمەلایەتیەکان دەرووى هەناسە کیشانێکى ئازاد بۆ کرێکاران نەماوە و دەسەڵاتیش بە جێگەى چارەسەر کردنى ئەو دۆخە یان سیاسەتى بەردەوام بوون و بە تاراج بردنى سەرمایەکانى ئێران و پێش کەش کردنى بە ترۆریستهکانى ناوچەکە دەباتە پێش و یان خود هەر جوڵەیێکى حەقخوازانەى کرێکارى بە بیانووى سیاسی و خستنە ژێر مەترسی ئەمنیەتى نەتەوەیی سەرکووت دەکات و چالاکانى کرێکاریی دەستبەسەر دەکات.
بێگومان لەوەها دۆخێکدا هەل و مەرج بۆ کرێکارانى کوردستان بە هوى فشارە چەند بەرانبەرەکان زور خەماویی و تاڵترە و هەتا ئێستاش بوونى روانگەى ئەمنیەتى بەسەر کوردستان و لە هەژارى هێشتنەوەى کوردستان سیبەرى بەسەر خەڵکى کوردستانەوە قورسایی دەکات و لەگەڵ ئەوەش دا تەنانەت رێگەى کۆڵبەرى و کاسبى لە سنوورەکانیش بەربەست دەکرێت و هەر لەماوەى رۆژانى رابردوو چەندین شارى کوردستان لە ئاکامى ئەو سیاسەتە نارەزایەتیان پێشان دا و بۆ ماوەێکى کاتى رژیمیان پێ ملى ویستەکانیان کرد.
بە بوونى وەها رژیمێک لەسەر دەسەڵات نەک تەنیا چینى کرێکاران بەڵکو هیچ چین و توێژێکى کۆمەڵگا ناتوانێ بگاتە ویست و مافەکانى و ئەوەى وەک خاڵى هاوبەشى هەموو توێژەکان خوى دەردەخات بێگومان کار کردن بۆ نەهێشتنى سێبەرى شوومى دەسەڵاتى دواکەوتووى ئاخوندانە و زور گرینگە لە خەباتێکى هاوبەش و هەمەگیر دا سەرجەم چین و توێژەکان کار بۆ نەهێشتنى سیستەمى دیکتاتۆرى و ناعەداڵەتى و پڕ لە چەوسانەوەى ئاخوندى بکەن و رێگەى خەبات و تێکۆشان بۆ ئەو ئامانجە تاکە رێگەى خێراى گەیشتن بە مافە زەوتکراوەکانمانە.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە یادى یهکى ماى،پیرۆزبایى له کرێکارانى ماندووى ئێران و کوردستان دەکاو خوى بە هاوخەبات و پاڵپشت و پشتیوانى ئەو چینە زەحمەتکێشە دەزانێ و هیوادارە بە خەباتێکى یەکانگیرانە و هاوبەش سیستەمى ئاخوندى بەرەو رووخان بچێ و ماف و ویست و داواکاریی سەرجەم چین و تویژەکانى ئێران و بە تایبەتى گەلى کورد وەدى بێ.
سەرکەوێ خەباتى هاوبەشی چین و تویژەکانى کۆمەڵگا
بروخێ رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى
سازمانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
کومتیەى ناوەندى
1ى مانگى مەى 2016