کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار بوو و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٧ کۆڵبەر کوژاون و یان بریندار بوون.
کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار بوو و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٧ کۆڵبەر کوژاون و یان بریندار بوون.
لە ڕیکەوتی ١٥ هەتا ٢٥ی خەرمانان، لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار و کوژراون کە ٦ حاڵەتیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”محێدین مام خدری“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ئیدریس ڕەحیمی“ کوڕی محەمەد بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی جێگیر لە پایگای میلان گیانی داوە.
لەلایەکی دیکەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”محەممەد هادی زادە“ خەڵکی شاری قوتوور و ”ئازاد نێعمەتی“ خەڵکی سەردەشت لە ڕێکەوتی ٢٢ و ١٧ خەرمانان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”یوسف مستەفاپوور“ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم بریندار کرا.
ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانانیش، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”محەممەد ئەحمەدیان“بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم بریندار و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوانیش بە ناوی ”ڕەحمەت نادریان“ بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بریندار بوون.