لە رۆژی سێیەمی نارەزایەتی کرێکارانی کارخانەی هپکۆی ئەراک دا، رۆژی سێشەممە 26ی خەرمانان، نزیکەی 30کەسیان گیراون.
لە رۆژی سێیەمی نارەزایەتی کرێکارانی کارخانەی هپکۆی ئەراک دا، رۆژی سێشەممە 26ی خەرمانان، نزیکەی 30کەسیان گیراون.
دەورەی دووهەمی نارەزایەتیە سنفیەکانی کرێکارانی هپکۆ لە رۆژی یەکشەممە 24ی خەرمانان دەستی پێکردەوە، ئەو کرێکارانە خوازیاری پێدانی حەقی خۆیان و روونبوونەوەی چارەنووسی بەشەکانی کارخانەکەن.
هەواڵدەری هێرانا ئاماری کرێکارە گیراوەکانی نزیکەی 30 کەس راگەیاندووە و هەروەها دەڵێت کە زیاتر لە 15 کەسیان لەکاتی شەروپێکدادانەکاندا لەگەل هێزە ئینتزامیەکان بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسی، ئەو کرێکارانە کە بۆ دژکردەوە لەبەرانبەر نەدانی مافەکانیان، مانیان گرتووە و رێگای ئاسنیان داخستبوو، لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیمەوە درانە بەر هێرش و لێدان... و لانی کەم 30 کەسیان گیران و زیاتر لە 15 کەسیان بریندار بوون.