ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەرەبستانی سعودی رۆژی چوارشەممە 27ی خەرمانان، بە نیشاندانی پاشماوەی 18 پێهپاد و 7 موشەکی کروزی هەڵدراو بۆ دامەزراوەی ئارامکۆ، لەسەر
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەرەبستانی سعودی رۆژی چوارشەممە 27ی خەرمانان، بە نیشاندانی پاشماوەی 18 پێهپاد و 7 موشەکی کروزی هەڵدراو بۆ دامەزراوەی ئارامکۆ، لەسەر دەوری رژیمی ئاخوندی پێداگری کردەوەو ووتی ئەو موشەکانە دروستکراوی سپای پاسدارانن و ووشەی یا عەلیان لەسەر نوسراوە.
ناوبراو هەروەها ووتی: بەگشتی 25 پێهپاد و موشەکی کروز لە هێرشی دامەزراوەی نەوتی, بەقیق, و , خریص, بەکارهێنراوە.
بەپێی شاهێدەکان، هێرشەکەی سەر ئارامکۆ لە یەمەنەوە نەبووە، بەڵکو لە شیمالەوە بووە.
بەشەکانی سێ مووشەکی کروزی دروستکراوی رژیمی ئێران کە ئامانجەکەیان نەپێکاوە دۆزراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا کە لە ئێستادا لە عەرەبستانە، بە سەرانی رژیمی ووت: ئەوە بەو شێوە نیە کە ئێوە بتانهەوێ بە بەکارهێنانی کەسانی تر سەرچاوەکانی ووزەی جیهانی وێران بکەن و وابزانن کە دەتوانن لەژێر باری بەرپرسیاریەتیەکەی دەربچن، هەروەها ناوبرا ئەو هێرشەی رژیمی بۆ سەر دامەزراوەی ئارامکۆ بە هەنگاوێکی جەنگی لەقەڵەم دا.
ناوبراو هەروەها هۆشداری دا بە دەسەڵاتدارانی ئێران و ووتی، هەڵس و کەوتی ئاژاوەگێری و هەرەشەئامێزی ئەوان قەبوڵ ناکرێ.
لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرێکدا کە پرسیبوی، هێندێک دەڵێن قاتع نەبونی ئامریکا لەبەرانبەر رژیمدا نیشانەی لاوازی ئامریکایە؟ ووتی: نەخێر ئەوە بەو شێوەیە نیە، من وا بیر دەکەمەوە کە ئەوە نیشانەی بەهێزی ئێمەیە.
ئێمە بەهێزترین سوپای دونیامان هەیە، ئەگەر مەجبور بکرێین بە ئەنجامدانی کارێک ئەوە دەیکەین، هەڵبژاردەی زۆر بوونیان هەیەو هەروەها هەڵبژاردەی کۆتاییش بوونی هەیە.
مەبەستم لە هەڵبژاردەی کۆتایی دەست پێکردنی شەرە کە لە ئێستادا باسی لێوە نەکراوە.
ناوبراو هەروەها ووتی: تا دو رۆژی تر گەمارۆی زیاتر و جێگەی سەرنجتر لەدژی رژیم رادەگەیەنین.