لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی لاو لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان خۆیان کوشتووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی لاو لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان خۆیان کوشتووە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٩، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی (س . ئا) بە هۆکارێکی نادیار لەو ئارایشگایەی کاری لێدەکردن خۆی لەدار داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانان، ژنێکی خەڵکی گوندی ”بڵوان ئاوا“ی دێولان بە ناوی ”دڵگەش محەممەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی ”ڕۆژین مستەفاپوور“ کە چەند ڕۆژ پێش خۆی لەدار دابوو، ئەمڕۆ گیانی داوە.