رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "که‌یهان ئه‌کره‌م"، کوڕی "مه‌جید"، خه‌ڵکی گوندی "کوێره گوێزیـ"ـی شاری سه‌قز، لە لایەن هێزە
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "که‌یهان ئه‌کره‌م"، کوڕی "مه‌جید"، خه‌ڵکی گوندی "کوێره گوێزیـ"ـی شاری سه‌قز، لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیمەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە، له سنووری "سێف" له شوێنێک به ناوی "گناوە"، که‌وتۆتە به‌ر ده‌ستڕێژیی هێزه‌کانی حکوومەت و هەتا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینیی شاری سه‌قزدا خەوێندراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هەواڵدەری کوردپا: بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.