لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2719ی کوردی، بە شێوەی نێوەنجی هەر حەفتە ١١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2719ی کوردی، بە شێوەی نێوەنجی هەر حەفتە ١١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
لەنێو ئەو رێژەیەشدا زیاتر لە ٩٢٠ªیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران گیراون.
لە ناو ئەو کەسانەدا کە گیراون ١٠ کەسیان ژن، ٤کەسیان مامۆستای قوتابخانە، ٢ کەسیان منداڵ، ٧ کەسیان خوێندکار، کەسێکیان لێکۆڵەر و کەسێکیشیان ڕۆژنامەنووس بوون.
ئەو گیراوانەش خەڵکی هەریەکە لە شارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، خۆراسان، لوڕستان بوون.
لەداردانی 27 هاووڵاتی کورد
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا هەر دوو مانگ ٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
زۆربەی ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون و زیاترین ڕێژەی لە سێدارە دانیش لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.
هەروەها، لە کۆی ئەو ٢٧ کەسەی کە لەسێدارە دراون، کەسێکیان منداڵ و سێ کەسیان ژن بوون
هەواڵدەری هەنگاو: ئەو کەسانەش خەڵکی هەریەکە لە شارەکانی ورمێ، سنە، ئیلام، کرمشان، لوڕستان، خۆراسان بوون.