رۆژی شەممە 11ی بانەمەڕ بەرامبەر بە 30ی ئاوریلی 2016، کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری مێزگردێکی سیاسی تایبەت بە کوردستانی سوریە کە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەچوو، کرد.

لە مێزگردەکەدا رەوشی ئەو بەشەی کوردستان بە وردی خرایە بەرباس و نوێنەری هێز و لایەنەکان لێکدانەوەی خۆیان لە سەر کرد. هەر لەو چوارچێوەدا نوێنەرانی سازمان کە پێکهاتبوون لە کاک عەلی و خاتوو ئارەزوو بەهرامی بۆچوونی سازمانی خەباتیان بۆ بەشداربووان روون کردەوە.
عەلی بەهرامی لە سەر مەسەلەی دیپلۆماسی کورد بەگشتی و دوورکەوتنەوە لە وابەستەیی بە بەرەیەکی تایبەت و زلهێزەکان، گرینگی دان بە پرسە نەتەوەییەکان، وەلانانی کێشەکان و دروست کردنی برایەتی و تەبایی لە نێوان هەر دوو بەرەی ENKS و TEVDEM ، دۆستایەتی کردنی ئوپزسیۆنی دیموراتیکی سوریە و بەشداری لە شەری داعش و دوور کەوتنەوە لە هەر کێشە و شەڕێکی براکوژی، چارەسەر کردنی مەنتقیانەی ناوچە تەعریب کراوەکانی کوردستانی سوریە و چەندین مەسەلەی دیکەی تایبەت بەو بەشەی کوردستان خستەبەر باس و لێکدانەوەی لەسەر کرد.
لە کۆتایی دا کۆمیتەی سازمانی خەبات پەیام و نوقتە نەزەراتی خۆی بە نووسراو پێشکەش بە بەرێوەبەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە لقی نۆروێژ کرد.