به‌مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی سه‌فه‌ری ئاخوند ڕۆحانی بۆ نیۆیۆرک، ناڕه‌زه‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوان له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی سه‌فه‌ری ئاخوند ڕۆحانی بۆ نیۆیۆرک، ناڕه‌زه‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوان له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌مه‌ستی مه‌حکومکردنی سه‌فه‌ری ئاخوند ڕۆحانی بۆ نیۆیۆرک، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوو له ئێرانیانی ئازاده، گردبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانیان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه برد، که هه‌ئیه‌تێکی سازمانی خه‌باتیش به‌شداریان کرد‌و به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و فارسی په‌یامیان پێشکه‌ش کرد.
هه‌یئه‌تی سازمانی خه‌بات، که پێکهاتبوون له کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و کاک عه‌لی به‌هرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی په‌یامی سازمانی خه‌باتیان پێشکه‌ش کرد. کاک جه‌لالی خۆشکه‌لام به‌زمانی کوردی ووتارێکی بۆ ئاماده‌بوان پێشکه‌ش کرد و ووتی: ڕۆحانی جنایه‌تکار و دیکتاتۆر و ڕێژیمی ئاخوندی زیاتر له ٤٠ ساڵه به دڕندانه‌ترین شێوه خه‌ڵکی ئێران و کوردستان ده‌چه‌وسێننه‌وه. ڕژیم و داروده‌سته‌که‌ی دوژمنی ئازادی و حه‌قیقی خه‌ڵکی کوردستانن، هه‌ربۆیه خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، تا ئازادی و تا ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه له خه‌بات ناوه‌ستن و به‌ده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز ڕه‌وایی به‌ڕژیمێک ناده‌ین که ده‌ستی به‌خوێنی ڕۆڵه‌کانی کورد سوربوبێ و ڕۆژانه لاوانی کورد ده‌خاته کونجی زیندان و په‌تی سێداره‌یان بۆ هه‌ڵده‌واسێ و کۆڵبه‌رانی کوردی هه‌ژار گوله‌باران ده‌که‌ن. له به‌شێکی تری په‌یامی به‌ڕێزیان دا هاتنی ڕۆحانی خوێنڕێژیان مه‌حکوم کرد و ڕایگه‌یاند که سازمانی خه‌بات و گه‌لی کورد، خوازیارن که ده‌وڵه‌تان پێشوازی له‌و جنایه‌تکاره نه‌که‌ن، به‌ڵکو هه‌مووان پشتیوانی له ئێرانیانی ئازاده بکه‌ن و یار و پشتیوانمان بن له بنیادن نانی ئێرانێکی ئازاد و دیموکرات که داواکانی کوردی تێدا بچه‌سپێ.
پاشان کاک عه‌لی به‌هرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان به‌زمانی فارسی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
عه‌لی به‌هرامی له په‌یامه‌که‌یدا به‌شداری ئاخوند ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ڕژیمی ئاخوندی له کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی مه‌حکوم کرد‌و ووتی: ئاخوند ڕۆحانی و تێکڕای ده‌سه‌ڵات له ئێران دوژمنی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانن و به‌رپرسن له تێکدانی ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان و سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تین.
له‌درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی دا ناوبراو ئیشاره‌ی به‌هه‌ڵسوکه‌وت و سیاسه‌ته‌کانی ڕژیم له حاست خه‌لکی کوردستان کرد و ووتی: ئاخوند ڕۆحانی و هاوده‌سته‌کانی زیاتر له ٤٠ ساڵه سه‌خترین فشار و سه‌رکوتیان به‌رامبه‌ر به خه‌لکی کوردستان په‌یڕه‌و کردوه، ڕۆژانه به ده‌یان جنایه‌ت و کرده‌وه‌ی سه‌رکوتگه‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و لاوانی کوردستان ئیعدام ده‌که‌ن.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا به‌هرامی ئیشاره‌ی به کوشتاری کۆڵبه‌رانی کورد کرد و ووتی: ڕژیم له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان کۆڵبه‌رانی کوردی کردۆته ئامانج و کوشتنی کۆڵبه‌رانی په‌ره پێداوه، ئه‌وه له کاتێک دایه به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی کار و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی ئاخوندان وه گه‌نده‌ڵی و دزینی داهاتی گشتی و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵک وه نه‌بوونی لێ پیچینه‌وه و به‌داچوون بۆ ئه‌و که‌موکوڕیانه، لاوان و هاووڵاتیانی کورد ڕوویان له کاری کۆڵبه‌ری کردوه.
شایه‌نی باسه په‌یامی به‌ڕێزان کاک جه‌لال و کاک عه‌لی هاوکات بوو له‌گه‌ڵ قسه‌کردنی ڕۆحانی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان.